Kurdistan Press - لاھور جەنگی پۆستەکانی یەکێتی لە حکومەت پڕ دەکاتەوە لاھور جەنگی پۆستەکانی یەکێتی لە حکومەت پڕ دەکاتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لاھور جەنگی پۆستەکانی یەکێتی لە حکومەت پڕ دەکاتەوە

ئەندامێكی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاشكرای كرد، ئەگەر قوباد تاڵەبانی و تیمی یەكێتی نەگەڕێنەوە كۆبوونەوەكانی ئەنجوومەنی وەزیران، ئەوا لاهوور جەنگی وەك هاوسەرۆكی یەكێتی، لیستێك پێشكەش دەكات بۆ پڕكردنەوەی شوێنی قوباد تاڵەبانی و وەزیرەكانی یەكێتی.

ئەندامێكی سەركردایەتیی یەكێتی نزیك لە لاهوور جەنگی  ئاشكرای كرد، دوایین پەیام ئاراستەی قوباد تاڵەبانی كراوە كە ئەگەر نەگەڕێتەوە كۆبوونەوەكانی ئەنجوومەنی وەزیران، ئەوا لاهوور جەنگی پۆستەكانی یەكێتی پڕ دەكاتەوە.

سەرچاوەكە ڕوونیشی كردەوە كە لاهوور جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتییە و بە هەمان شێوەی بافڵ تاڵەبانی دەسەڵاتی هەیە، بڕیاری قوباد تاڵەبانی و تیمی یەكێتی بۆ كشانەوە لە حكوومەت بەبێ پرس و ئاگاداریی لاهوور جەنگی بووە، بۆیە ”ئەگەر زۆرە كە لاهوور جەنگی وەك هاوسەرۆكی یەكێتی، لەگەڵ پارتی ڕێككەوتنێك بكات و تەعدیلی وەزاری بكرێت و پۆستەكانی یەكێتی پڕ بكرێنەوە.“

بە گوتەی ئەو ئەندامەی سەركردایەتیی یەكێتی بێت، لە حاڵەتی گۆڕانكارییە وەزارییەكە، ئەوا بەربژێرەكانی لاهوور جەنگی بەم شێوەیە دەبن:

- لیوا چەتۆ ساڵح بەربژێر دەبێت بۆ پۆستی جێگری سەرۆك وەزیران لە جێگەی قوباد تاڵەبانی. 

- بەختیار شاوەیس و پەروین كاكە حەمە بەربژێری وەزارەتەكانی پلاندانان و خوێندنی باڵا دەبن. 

- پۆستی وەزیری ڕۆشنبیری وەك خۆی دەمێنێتەوە، چونكە حەمەی حەمەسەعید بە تەواوی پابەندی بڕیارەكانی قوباد تاڵەبانی نەبووە. 

- وەزارەتی پێشمەرگە بە وەكالەت لە لایەن بەربژێرێكی لاهوور جەنگی بەڕێوە دەبرێت بەڵام هێشتا بڕیاری كۆتایی لێ نەدراوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه