Kurdistan Press - پەیامی پیرۆزبایی سەرۆک بارزانی به‌بۆنه‌ی بیست و سێیەمین ساڵیادی دامه‌زراندنی کوردستان تیڤی پەیامی پیرۆزبایی سەرۆک بارزانی به‌بۆنه‌ی بیست و سێیەمین ساڵیادی دامه‌زراندنی کوردستان تیڤی | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆک بارزانی به‌بۆنه‌ی بیست و سێیەمین ساڵیادی دامه‌زراندنی کوردستان تیڤی

 به‌ڕێزان سەرپەرشتیار و بۆردی بەڕێوەبردن و ستاڤ و كارمەندانی دەزگای سەتەلایتی كوردستان،
بە بۆنەی تێپەڕینی بیست و سێ ساڵ بەسەر دامه‌زراندنی (كوردستان تیڤی)ـدا،  پیرۆزبایی له‌ ئێوەی خۆشه‌ویست ده‌كه‌م و هیوای بەردەوامی و پێشکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.
 كه‌ناڵی ئاسمانیی كوردستان تیڤی وەك یه‌كه‌مین کەناڵی ته‌له‌فزیۆنی ئاسمانیی كوردستان، هەر لەسەرەتای دامەزراندنییەوە پابەندی ئەرکە نەتەوەیی و نیشتیمانییەكان بووە و لە گەیاندنی پەیامی ئاشتی و پێکەوەژیاندا سەركەوتوو بووە، لە هەمانكاتیشدا ڕاستگۆیی و پیشەییبوونی خۆی پاراستووە.
پێویستە کوردستان تیڤی و زاگرۆس تیڤی لە چوارچێوەی دەزگای سەتەلایتی کوردستاندا لە گەیاندنی پەیامی ڕەوای گەلەكەمان بە ڕای گشتیی و بڵاوكردنی هۆشیاریی نیشتیمانی و فەرهەنگی پێكەوەژیان لەناو خەڵكدا بەردەوام بن. پێویستە دەزگای سەتەلایتی كوردستان لە ئاست  پێشڤەچوون و گۆڕانکارییە خێراکانی ڕاگەیاندندا بێت، هەروەها وەك هەمیشە پابەندی بەها و ئامانجە باڵاكانی گەلی كوردستانیش بێت.
 دەستخۆشیتان لێ دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
مسعود بارزانی
١٧ـی كانوونی دووەمی ٢٠٢٢

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا