به‌يانيى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 2022/1/16 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز مارك برايسۆن ريچاردسۆن باڵيۆزى به‌ريتانيا له عيراق و شاندێكى ياوه‌رى كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسى، پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تيى په‌رله‌مانى عيراق، گفتوگۆى لايه‌نه‌كان بۆ هه‌نگاوه‌كانى داهاتووى پرۆسه‌ى سياسى و هه‌ڵبژاردنى سه‌ركۆمار و پێكهێنانى حكوومه‌ت، په‌يوه‌نديه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و په‌يوه‌ندييه‌كانى به‌ريتانيا له‌گه‌ڵ عيراق و هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كران.
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان جه‌ختى له گرنگى و پێويستيى سه‌قامگيريى سياسى له عيراق و هه‌بوونى متمانه و تێگه‌يشتنى هاوبه‌شیی لايه‌ن و پێكهاته‌كان بۆ به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌ى سياسى و ئێستا و داهاتوويه‌كى باشتر بۆ وڵات كرده‌وه.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى يه‌كهه‌ڵوێستى و يه‌كڕيزيى لايه‌نه سياسييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدا و هيوايان خواست گفتوگۆ و هه‌وڵى هێزه سياسييه‌كان و لێكگه‌يشتنى هاوبه‌ش و سه‌قامگيريى سياسى له‌گه‌ڵ خۆي‌دا بهێنێت، باسيان له‌وه‌ش كرد كه دۆستانى عيراق به بايه‌خه‌وه له گفتوگۆى لايه‌نه عيراقييه‌كان ده‌ڕوانن.
به‌ڕێز باڵيۆزى به‌ريتانيا له عيراق پابه‌نديى وڵاته‌كه‌ى به به‌رده‌واميى كاركردن له‌گه‌ڵ عيراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه و سوپاسى ڕۆڵى سەرۆکی له پرۆسه‌ى چاكسازيى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌دا كرد و به‌رده‌واميى پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه ده‌ربڕى.
پێشهاته ئه‌منييه‌كانى ئه‌م دواييه و به‌ئامانجگرتنى باره‌گاى نێرده ديپلۆماسييه‌كان و باره‌گاى لايه‌نه سياسييه‌كان له به‌غدا، دۆخى په‌تاى كۆڤيد_19، پرسى كۆچ و دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو كه تيايدا به‌ڕێزان و كونسولى گشتى و ڕاوێژكارى به‌رگرى له كونسولخانه‌ى گشتيى به‌ريتانيا له هه‌ولێر ئاماده بوون.
کوردستان پڕێس
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕ‌ۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ئەوانەش ببینە
NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان
هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە
دۆخی تاریک
ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا

وەڵام بدەوه