KurdistanPress...

CLOSE

چاکسازیی حکوومەتی ھەرێم کاریگەریی لەسەر دەرکردنی ئەو بڕیارەی یەکێتیی ئەورووپا ھەبوو

 نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەورووپا رایگەیاند، بڕیاری یەکێتیی ئەورووپا بۆ لابردنی ناوی عێراق لە لیستی ڕەشدا، ھی ئەو وڵاتانەی مەترسیی سپیکردنەوەی پارەیان لەسەر بوو، زۆر گرنگ بوو بۆ عێراق و ھەرێمی کوردستان و لەمەودوا کۆمپانیا گەورەکانی ئەورووپا دەتوانن بێن لە ھەرێم وەبەرھێنان بکەن و ئابووریی ھەرێمی کوردستانیش دەبووژێتەوە.

دکتۆر دلاوەر ئاژگەیی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، بڕیاری یەکێتیی ئەورووپا سەبارەت بە لابردنی ناوی عێراق لە لیستی ئەو وڵاتانەی مەترسیی سپیکردنەوەی پارەیان لەسەرە، بڕیارێکی گرنگە بۆ عێراق و ھەرێمی کوردستانیش و ھەرێم و عێراقیش پێشوازی لەو بڕیارە دەکەن، چونکە ھەر بڕیارێک دژی عێراق بدرێت، ھەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە و یەکێک لە کێشەکانیش ئەوە بوو کە سیستمی بانکی لە عێراق نەبوو کە پەیوەندیی عێراق بە بانکە جیھانییەکان ببەستێتەوە بۆ وەبەرھێنان و کۆمپانیاکان، بۆیە ئەمە ھەنگاوێکی گرنگە و لە ڕووی ئابوورییەوە ھاوکار دەبێت بۆ عێراق و ھەرێم، کە کۆمپانیاکانی گەورە بێن لە ھەرێم وەبەرھێنان بکەن.

ئاژگەیی گوتیشی، بەرنامەی چاکسازیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، کاریگەریی زۆری ھەبووە لەسەر دەرکردنی ئەو بڕیارە لە لایەن یەکێتیی ئەورووپا، چونکە یەکێتیی ئەورووپا کۆمەڵێک مەرجی ھەبوون و قورسیش بوون، حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش بە ئەنجامدانی کۆمەڵێک چاکسازی توانی وابکات کە یەکێتیی ئەورووپا لە بەرژەوەندیی عێراق و ھەرێمیش ئەو بڕیارە دەربکات و لەمەودوا ھەنگاوی باش دەنرێت بۆ بانگھێشتکردنی کۆمپانیا ئەورووپییەکان بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەی گەورە لە ھەرێمی کوردستان، بۆیە ئابووریی ھەرێم دەبووژێتەوە.

ناوبراو باسی لەوەش کرد، ئاڵوگۆڕی دراوی لە رێگەی بانکەوە دەکرێت لە نێوان وڵاتاندا و بانکی ئەو وڵاتە پێویستە جۆرێک رێککەوتنی لەگەڵ بانکە ئەورووپییەکان ھەبێت، بەڵام ئەگەر ئەو بانکە لە لیستی رەشدا بێت، جێی متمانە نابێت و رێگرییان لێ دەکرێت، بۆیە ئەگەر کۆمپانیا بیەوێت وەبەرھێنان بکات لە ھەرێم، پێویستی بە ئاڵوگۆڕی دراو ھەیە لە نێوان بانکەکاندا، ئەمەش نەدەکرا بە ھۆی ئەو گەمارۆیەی سەر عێراق و چەند حاڵەتێک ھەبوو کە کۆمپانیاکان نەیاندەتوانی پارە ببەن بۆ دەرەوە یاخود بە پێچەوانەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه