Kurdistan Press - لە پارێزگای دھۆک زیاتر لە 50 پڕۆژە جێبەجێ دەکرێت لە پارێزگای دھۆک زیاتر لە 50 پڕۆژە جێبەجێ دەکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لە پارێزگای دھۆک زیاتر لە 50 پڕۆژە جێبەجێ دەکرێت

ئیسماعیل مستەفا، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی شارەوانیی دھۆک،  رایده‌گه‌ێنێت: لە کۆتاییی ساڵی 2021دا ڕەزامەندی درا لەسەر جێبەجێکردنی 56 پڕۆژەی خزمەتگوزاری لەسەر داھاتی شارەوانی لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانی دھۆک و، بڕیارە لە سەرەتای ئەمساڵەوە دەست بە جێبەجێکردنی ئەو 56 پڕۆژەیە بکرێت.
گوتەبێژی سەرۆکایەتیی شارەوانی دھۆک رایده‌گه‌ێنێت: گوژمەی یەک ملیار و 800ملیۆن دیناریش بۆ جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژانە تەرخان کراوە و، پڕۆژەکان بەسەر ھەموو گەڕەک و ناوچەکانی سنووری شارەوانیی دھۆکدا دابەش کراون و تەواوبوونیان کاریگەریی لەسەر ڕەوشی خزمەتگوزاری شاری دھۆک دەبێت.
ئیسماعیل مستەفا ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات: پڕۆژەکان لە شەقام و شوستە و ئاوەڕۆ و گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ ئەو گەڕەکانە پێک دێت کە پێویستیان بە خزمەتگوزاری ھەیە و لەسەر داھاتی شارەوانی، پارە بۆ جێبەجێکردنیان تەرخان کراوە و لە ئایندەیەکی نزیکدا دەچنە بواری جێبەجێکرنەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه