بۆیە بەپێی ئەو رێنماییانەی لەخوارەوە هاتووە دەتوانن سەردانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بكەن.
مەرج و رێنماییەکان:
پێویستە منداڵەکە تەمەنی خوار ١٢ ساڵ بێت.
پێویستی بە چارەسەر بێت لە دەرەوەی وڵات یاخود تێچووی نەشتەرگەرییەکەی لە ناوخۆی کوردستان زۆر بێت و باری دارایی خراپ بێت، حاڵەتەکانی کە وەردەگیرێن وەکو (حاڵەتەکانی سووتان – ئێسکە نەرمە و خواربوونی ئێسکەکان و نەخۆشییەکانی پەیوەست بە ئێسک – نەخۆشییەکانی پەیوەست بە میزەڕۆ – گرژبوونی پێست و دەرهاویشتەکانی پاش سووتان… هتد).
بەپێی رێنمایی وڵاتی ئەڵمانیا و ئەو پڕۆگرامەی کە هەیە هیچ کەس لە خانەوادەی منداڵەکە ناتوانێت لەگەڵ منداڵەکە بڕوات، بەڵکو لە شوێنێکی تایبەتمەند لە لایەن تیمی تایبەتمەندەوە چاودێری دەکرێن تاکو وەرگرتنی چارەسەر و گەڕانەوەیان.
لەرۆژی پێنج شەممە رێككەوتی (٦/١/٢٠٢٢ )ەوە تاکو رێككەوتی ( ١٣/١/٢٠٢٢ ) دەتوانن فایلی نەخۆشەکانتان بۆ ئەم ئیمێڵە بنێرن:
(medical.team@bcf.krd) یاخود لەو ماوە دیاریکراوە سەردانی دەزگا بکەن لە کاتژێر ( ٩ ی بەیانی تاکو ١٢ ی نیوەڕۆ ) جگە لە “رۆژانی هەینی و شەممە” تیمەکانی دەزگا فایلی نەخۆشەکانتان لێوەردەگرن بۆ پڕۆسەی فلتەر کردنیان.
تێبینی: لە ماوەی رابردوو هەوڵماندا بەبێ راگەیاندنی کەیس کۆبکەینەوە لە رێگەی کەمپەکان و لە رێگەی نەخۆشخانەکان، بەڵام ئەستەمە و زانیاریمان پێناگات، بۆیە پێویستە خەڵک پەیوەندی بە ئێمەوە بکات تاکو بزانین چەند کەیس هەیە بۆ ئەم بابەتە.
وەڵام بدەوه