سەرلەبەیانى ئەمڕۆ سێشەممە 2022.1.4، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لەدیوانى پارێزگا، پێشوازی لە هەڵگۆرد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و شاندێکى یاوەرى کە پێکهاتبوو لە قائیمقامانى مێرگەسۆر، چۆمان، ڕەواندوز، سۆران کرد.
لەدیدارەکەدا، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕایگەیاند: "ماوەى چەند ڕۆژێکە لەڕیگەى ژمارە حسابێکى بانکییەوە کەمپینێکمان لە سۆران، ڕەواندز، مێرگەسۆر، چۆمان لەژێرناونیشانى ''ئازارەکانى ئێوە، ئازارى ئێمەیە'' ڕاگەیاند، ئەمڕۆش هاتووین ئەو هاوکاریی و کۆمەکانەى لەو کەمپینە کۆکراوەتەوە بگەێنین بە لێقەوماوانى لافاوەکەى هەولێر کە بڕەکەى (350) ملیۆن دینارە".
لەلایەن خۆیەوە پارێزگارى هەولێر، وێڕاى بەگەرمى بەخێرهێنانى سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و شاندى یاوەرى، دەستخۆشى لەو هەڵوێستە مرۆییەى ئەوان کرد و سوپاسى بەشدارى هاوڵاتیانى سۆران، ڕەواندز، مێرگەسۆر، چۆمانى کرد بۆ هاریکارى و یارمەتیدانى زیانلێکەوتووانى لافاوەکەى هەولێر و ڕایگەیاند: "ئەم هەڵوێستە نیشتیمانییەتان بۆ ئێمە گرنگیی خۆی هەیە و پەیامێکى گەورە و لەبیرنەکراوە و مایەى شانازییە".
بڕی 350 ملیۆن دینار بۆ هاوکاریی و یارمەتیدانی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی هەولێر، لەلایەن ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕادهستی پارێزگاری ههولێر كرا
4سال |
کوردستان پڕێس ![]() |
کوردستان پڕێس
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ئەوانەش ببینە
NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان
هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە
دۆخی تاریک
ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا

وەڵام بدەوه