بە مەبەستی تەعریبکردن، ئێمەش ئەوە بە توندی ڕەت دەکەینەوە، چونکە ٩٠%ی شنگال کوردی ئێزدی و موسڵمانن و عەرەبێکی زۆر کەمی لێیە.
مەحما خەلیل، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند: "ساڵی ڕابردوو حکوومەتی عێراق ھیچ پڕۆژەیەکی بۆ شنگال ئەنجام نەداوە و ئێستا حکوومەتی عێراق ٢٨ملیار دیناری بۆ شنگال تەرخان کردووە، کە لیژنەیەک لە مووسڵ پێکھاتووە بۆ خەرجکردنی پارەکە، بەڵام ئێمە لێی رازی نین، چونکە ئەو پارەیە زیاتر بۆ گوندەکانی عەرەب تەرخان کراوە، ئەمەش بۆ ئەوەیە شنگال تەعریب بکرێت و ناوچە ئێزدینشینەکان پشتگوێ خراون، کە شنگال ٩٠%ی کوردن، سەرەڕای ئەوەش پارەکەیان بۆ ئەو ناوچانەی عەرەبنشین تەرخان کردووە".
خەلیل گوتیشی: "ئێمە بە توندی ناڕەزایەتیی خۆمان دەربڕیوە و ئەوەش قبووڵ ناکەین، چونکە ستەمێکی گەورەیە لە شنگال دەکرێت، کە سەرەڕای ئەوەی ھیچی بۆ ناکرێت، دەیانەوێت عەرەب ھاوردە بکەنەوە و ناوچەکانیان ئاوەدان بکەنەوە بۆ تەعریبکردن، لە کاتێکدا شنگال وێران بووە و پارەکەش بە ناوی شنگالەوە خەرج کراوە، بۆیە بە ھیچ شێوەیەک رازی نابین و ئەوەش ڕەت دەکەینەوە".
وەڵام بدەوه