KurdistanPress...

CLOSE

له‌ ساڵی ڕابردوودا به‌ گوژمه‌ی هه‌شت ملیار و ٥٠٠ملیۆن دۆلار وه‌به‌رهێنان له‌ هه‌رێمی كوردستاندا كراوه‌ ‌

بە گوێره‌ی ئاماری ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان، وه‌به‌رهێنان له‌ ساڵی 2021 له‌ سه‌رجه‌م پارێزگا و شار و شارۆچكه‌ و ناوچه‌كان به‌ به‌راورد به‌ ساڵانی ڕابردوو زیاتر له‌ بواره‌كانی وه‌به‌رهێنان، جۆری وه‌به‌رهێنان، بواری وه‌به‌رهێنان زیاتر بووه‌.
ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان له‌ ئاماره‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ له‌ ماوه‌ی ساڵی 2021دا له‌ سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان 68 مۆڵه‌ت به‌ بواری وه‌به‌رهێنان دراوه‌، كه‌ بڕی پاره‌ی گشتی ئه‌و ژماره‌یه‌ 8،5 هه‌شت ملیار و نیو دۆلار بووه‌، به‌ شێوه‌یه‌ك پڕۆژه‌كان له‌ لایه‌ن كۆمپانیای ناوخۆیی، ده‌ره‌كی هه‌روه‌ها به‌ هاوبه‌شی ئه‌نجام دراون، كه‌ له‌ نێویاندا یه‌ك مۆڵه‌تی هاوبه‌ش له‌ نێوان كۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی هه‌بووه‌ به‌ بڕی 19.8 ملیۆن دۆلار، هاوكات 66 مۆڵه‌تی ناوخۆیی دراوه‌ به‌ بڕی 3.54 ملیار دۆلار و ته‌نها یه‌ك مۆڵه‌تی بیانیش به‌ 4.9 ملیار دۆلار دراوه‌.
ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ئه‌وه‌ی ڕوون كردووه‌ته‌وه‌ مۆڵه‌ته‌كان له‌ سێكته‌ره‌ جۆراوجۆره‌كان بووه‌، به‌ جۆرێك له‌ بواری گه‌شتوگوزار 18 مۆڵه‌ت دراوه‌ به‌ به‌های 6.9 ملیار دۆلار، هه‌روه‌ها له‌ سێكته‌ری پیشه‌سازی 15 مۆڵه‌ت به‌ به‌های 598 ملیۆن دۆلار دراوه‌، له‌ سێكته‌ری بازرگانی به‌ بڕی 356 ملیۆن دۆلار 19 مۆڵه‌ت دراوه‌، هاوكات له‌ بواری نیشته‌جێبوون 3 مۆڵه‌ت دراوه‌ كه‌ بڕه‌كه‌ی 277 ملیۆن دۆلار بووه‌، بواری كشتوكاڵیش یه‌كێكی تره‌ له‌و بوارانه‌ی كه‌ 3 مۆڵه‌تی پێ دراوه‌ و به‌های 174.9 ملیۆن دۆلار بووه‌.
ئاماره‌كه‌‌ی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ له‌ هه‌ولێر ئه‌و پڕۆژانه‌ی وه‌به‌رهێنانیان تێدا كراوه‌ بڕه‌كه‌ی 7.7 ملیار دۆلار بووه‌، هه‌روه‌ها له‌ دهۆك بڕه‌كه‌ی بای 138 ملیۆن دینار بووه‌، له‌ سلێمانیش 615 ملیۆن دۆلار تێچووی پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان بووه‌، له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ش ئه‌و پڕۆژانه‌ی وه‌به‌رهێنانیان تێدا كراوه‌، بایی 6.8 ملیۆن دۆلار بووه‌، له‌ كۆتاییدا ئه‌و پڕۆژانه‌ی له‌ ئیداره‌ی گه‌رمیان ئه‌نجام دراون بڕه‌كه‌یان 47.6 ملیۆن دۆلار بووه‌.

 

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
3/1/2022

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه