Kurdistan Press - پەیامی میری ئێزدییان لە بارەی مزگەوتی شنگال پەیامی میری ئێزدییان لە بارەی مزگەوتی شنگال | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پەیامی میری ئێزدییان لە بارەی مزگەوتی شنگال

میری ئێزدییان لە عێراق و جیهان رووداوی هێرشکردنە سەر مزگەوتێک لە شنگال بە توندی رەتدەکاتەوە و رایدەگەیەنێت، "هێرشکردنە سەر مزگەوتەکان لە رەوشتی ئێزدییەکاندا نییە".

ئەمڕۆ هەینی (28ـی نیسانی 2023)، میر حازم تەحسین بەگ، میری ئێزدییان لە عێراق و جیهان، بە توندی ئەو هێرشەی کرایە سەر مزگەوتی "رەحمان" لە قەزای شنگال رەتکردەوە، کە ئەو رووداوە لە ئەنجامی خۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتی لە دژی گەڕانەوەی ژمارەیەک لە خێزانی عەرەبە سوننەکان بۆ ناوچەکە، کەوتەوە.

لە راگەیەندراوێکدا میری ئێزدییان ئاماژەی بەوەکردووە، "رەتکردنەوەی توندی خۆمان بۆ هێرشکردنە سەر مزگەوتی رەحمان و سووتاندنی لە شنگال رادەگەیەنین، هێرشکردنە سەر مزگەوتەکان لە رەوشتی ئێمەی ئێزدیدا نییە".

رۆژی پێنجشەممە (27ـی نیسانی 2023)، دوای گەڕانەوەی نزیکەی 25 خێزانی عەرەبی سوننە بۆ قەزای شنگال، ژمارەیەک لە دانیشتووانی قەزاکە خۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا و بڕیاری گەڕانەوەی ئەو ئاوارانەیان لەلایەن وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقەوە رەتکردەوە و بە هۆکاری ئەوەی "ئەو خێزانە عەرەبانە لە رابردوودا هاوکاری چەکدارانی داعشیان کردووە لە کاتی داگیرکردنی شنگال".

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه