شاڵاو هیدایه‌ت، شاره‌زای كه‌شوهه‌وا رایگه‌یاند، "بەهۆی کاریگەری پاڵه‌په‌ستۆیه‌كی نزمی دەریای ناوەڕاست و هاتنی بڕێک شێی دەریای ڕەش، هوكات له‌گه‌ڵ تۆپەڵە هەوایەکی شێداری لاوازی مەداری، پێشبینی دەکەین ئه‌مڕۆ هه‌ینی لە هەندێك ناوچە شاخاوییه‌كانی باکوور هه‌رێمی كوردستان، بڕێک بارانی کەم ببارێت بە شێوەی تاوەباران.
لەڕۆژانی شەممە و یەکشەممەی داهاتوو، کاریگەریی ئەم كه‌شوهه‌وا ناسەقامگیرە بەرفراوانتر و زیاتر دەبێت، بۆ ناوچە جیاوازەکانی تریش، ئەگەری تاوەباران و هه‌وره‌برووسکه کراوە دەبێت.
هاوکات بەهۆی دابەزینی بارستەهەوایەکی ساردی جەمسەری، پلەکانی گەرما لە سەرەتای ئه‌م هەفتەوە بۆ ماوەی هەفتەیەک لە سەرجەم ناوچەکان دادەبەزێت، رۆژی شەممە 1 تا 2 پله و ڕۆژانی دواتر 5 تا 6 پله داده‌به‌زێت. هاوکات لە کاتی تاوەبارانه‌كاندا ئەگەری زیادبوونی خێرایی با هەیە و زۆترین کاریگەریی ئەم ناسەقامگیریەی كه‌شوهه‌واش لەسەر ناوچەکانی باکوور‌و باکووری خۆرهەڵات و خۆرهەڵاتی هەرێمی كوردستان دەبێت.
وەڵام بدەوه