دوێنێ پێنجشەممە 27ـی نیسان لە ئەنجامی دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی دەڤەری شنگال دژی گەڕانەوەی ژماریەک خێزانی عەرەب بۆ دەڤەرەکە، ژمارەیەک کەس ھێرشیان کردووەتەسەر حەرەمی مزگەوتی شارەکە، بنكه‌ی رۆشنبیری لالش له روونكردنه‌وه‌كه‌یدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، رووداوه‌كه‌ی شنگال له ئه‌ستۆی حكومه‌تی عێراقدایه و پێویسته رێككه‌وتننامه‌ی شنگال جێبه‌جێ بكات.
داواش ده‌كات، ئه‌م قۆناغه به گیانێكی به‌رپرسیارانه تێپه‌ڕێنن و رایده‌گه‌یه‌نێت، بێڕێزیكردن به‌رامبه‌ر به‌هه‌ر ئایینێك قبوڵكراو نییه.
بنكه‌ی رۆشنبیری لالش دووپاتیده‌كاته‌وه، بڵاوكردنه‌وه‌ی پۆستی بێ بنه‌ما و ناڕاست له‌پێناو ده‌ستكه‌وتنی چه‌ند لایكێك، مه‌ترسییه بۆسه‌ر ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی، پێویسته لایه‌نی به‌رپرس چاودێری ئه‌و كه‌س و په‌یجانه بكات و رووبه‌ڕووی یاسایان بكاته‌وه.
هۆشداریش ده‌دات، له تێكچوونی ئه‌م ره‌وشه، كه له قازانجی هیچ لایه‌ك نییه، پێویسته زیره‌كانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م ره‌وشه بكرێ، "پێكه‌وه ببین به هۆكاری خێر، رێككه‌وتن و ئاشتی، پێكه‌وه ئه‌م ده‌ستكه‌وته بپارێزین، كه ئه‌مه هه‌میشه په‌یامی ئێزدییه‌كان بووه".
وەڵام بدەوه