ئاراس جهبار، شارهزای كهشوههوا رایگهیاند: "رۆژی ههینی 28/4/2023، ئاسمانی ھەرێمی كوردستان، بەزۆری دەگۆڕێت بۆ نیمچەھەور، لە سەنتەری پارێزگای دھۆک له کاتەکانی دوای نیوەڕۆ ئەگەری نمەباران و لە ھەندێ ناوچە شاخاویەکانی پارێزگاکەش ئەگەری چالاکبوونی ھەورەبروسکە و تاوەبارانی ماوە کورت ئەبێت.
ئاماژهی بهوهش كردووه، پلەکانی گەرما بەرێژەی 1 تا 2 پلەی سەدی بەراورد بە ئەمڕۆ بەرزتر دەبێتەوە، خێرایی با مامناوەند ئەبێت له نیوان 10 ـ 25 كم له كاتژمێرێكدا.
وەڵام بدەوه