لهبارهی كارێكی نهشیاو كه رێكخراویكی بیانی له كاتی سهردانیان بۆ مهزارگهیهكی پیرۆزی ئێززیدیهكانیان ئهنجامیان داوه ، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی ڕاگەێندراوێکی ناڕەزایی بڵاو كردهوه. ئهمه دهقهكهیهتی:
راگهیاندراوێكی ناڕهزایی له وهزارهتی ئهوقاف و كاروباری ئایینییهوه..
ڕێکخراوێک لەژێر ناوی کاری خێرخوازی و مرۆی لەنێوکەمپی ئاوارەکاندا کاردەکەن بەناوی ( Light The Candle ) تیمێکی ڕێکخراوەکە سەردانی مەزارگەیەکی پیرۆزی خوشک و برایانی ئێزیدی لەپارێزگای دھۆک کردووە، لەگرتەیەکی ڤیدیۆیدا نزادەکەن بەڵام ناوەرۆکی نزاکانیان پێچەوانەی پرەنسیپ و پێکەوە ژیانە و بریندارکردنی ھەستی خوشک و برایانی ئێزیدیە.
ئێمە لەوەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی مەسیحیەکان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئێزیدیان، بەتوندی ئیدانە کاری ئەم ڕێکخراوە دەکەین،کەبەناوی خێرخوازییە وە ئەنجام دەدرێن، لێرەوە داوا لەلایەنە پەیوەندی دارەکان دەکەین ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ئەم جۆرە کارانە بگرنە بەر کەسەرەنجام کاریگەری لەسەر ئارامی و ئاشتی کۆمەڵایەتی دەبێت.
وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی
وەڵام بدەوه