Kurdistan Press - دوو بوومەلەرزە چەند ناوچەیەکی کوردستان ھەژاند دوو بوومەلەرزە چەند ناوچەیەکی کوردستان ھەژاند | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دوو بوومەلەرزە چەند ناوچەیەکی کوردستان ھەژاند

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە دوو بوومەلەرزە سنووری كەلار و خانەقینی هەژاند.

سیروان ساڵح، شارەزای كەشناسی و بوومەلەرزەزانی رایگەیاند، بوومەلەرزەی یەكەم لەنێوان كەلار و خانەقین بووە و چەقی بوومەلەرزەكە گوندی دارەخورما بوو بە گوڕی سێ پۆینت هەشت پلە بە پێوەری رێختەر ناوەندی بەرز، بە قوڵایی یازدە كیلۆمەتر ژێر زەوی و بە دوری بیست كیلۆمەتر لە سەنتەری قەزای كەلار.

سەبارەت بە بوومەلەرزەی دووەم ئەو شارەزایەی كەشناسی رایگەیاندووە، بوومەلەرزەی دووەم لە هەمان سنوور بووە بە گوڕی دوو پۆینت شەشە پلە بە پێوەری رێختەر، بە قوڵایی نۆ كیلۆمەتر ژێر زەوی و بە دوری شازدە كیلۆمەتر لە سەنتەری قەزای كەلار، چەقی بوومەلەرزەكەش گوندی كانی ماسی بووە.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه