Kurdistan Press - بڕیارێكی نوێ بۆ دەرماڵەی فەرمانبەران كاری پێ دەكرێت بڕیارێكی نوێ بۆ دەرماڵەی فەرمانبەران كاری پێ دەكرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بڕیارێكی نوێ بۆ دەرماڵەی فەرمانبەران كاری پێ دەكرێت

لەسەر داوای ئەنجوومەنی وەزیران، وەزارەتی دارایی بڕیارێك بۆ بەرژەوەندیی فەرمانبەران دەردەكات و مەرجی ئەندامبوون لە سەندیكاكان بۆ پێدانی دەرماڵە هەڵدەگیرێت.

بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان، كە تایبەتە بە رێنوێنیی دارایی و لە 17ی 4ی 2023 دەرچووە

پاڵپشت بە نووسراوی ئەنجوومەنی وەزیران، بڕیار درا بە راگرتنی هەر دەقێكی رێنوێنییە داراییەكانمان، كە خەرجكردنی دەرماڵە دەبەستێتەوە بە ئەندامبوون لە سەندیكا و یەكێتییەكان."

پێشتر بۆ هەندێك لە دەرماڵەكانی مەترسی و پیشەیی، مەرج ئەوە هەبوو، كە فەرمانبەر ئەندامی سەندیكا و یەكێتیی تایبەتمەند بێت و پشتگیریی بۆ فەرمانگەكەی ببات، بەڵام لەمەودوا ئەو خاڵە كاری پێ ناكرێت.

یاسین عەبدولواحید، بەرێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی دارایی، ئاشکرایکرد: لەسەر نووسراوی ئەنجوومەنی وەزیران ئەو رێنوێنییە تازەیە دەركراوە، دەرماڵە لەسەر بنەمای ئەندامبوون لە سەندیكاكان خەرج ناكرێت، بەڵكوو دەبێت لەسەر بنەمای یاسایی بێت و مەرجی خەرجكردنی دەرماڵە ئەندامبوون نییە لە هیچ رێكخراو و سەندیكایەك، بەڵكوو مەرجەكان دەبێت بەپێی یاسا و رێنوێنی و بڕیارەكان بن.

لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستاندا 17 دەرماڵەی جۆراوجۆر ھەیە و مانگانە 144 ملیار دینار و ساڵانەش یەک ترلیۆن و 700 ملیار دینار بۆ دەرماڵەکان خەرج دەکرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه