KurdistanPress...

CLOSE

بەسەرپەرشتی پارێزگاری هەولێر و پارێزگاری ئورمیە: لەپێناو بەرەوپێشبردن و بەهێزکردنى جوڵەى بازرگانی لە خاڵی سنووری حاجی ئۆمەران- تەمەرچین کۆبوونەوەیەکى فراوان ئەنجامدرا

بەسەرپەرشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و محەمەد سادق موعتەمدیان، پارێزگاری ئورمیە و بەئامادەبوونی نەسرووڵا ڕەشنودی، سەرکۆنسووڵی گشتیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر، شاندى هەردوو پارێزگا لەدیوانى پارێزگاى ئورمیە بەمەبەستى پتەوکردنی پەیوەندییە گشتییەکانی نێوان هەردوولا و بەهێزکردنی جموجۆڵی بازرگانی و ئابووری نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستان لە خاڵی سنووری حاجی ئۆمەران - تەمەرچین و دانانى ڕێو شوێن و میکانیزمى پێویست و ئاسانکارى و هاریکارى نێوانیان و دەرکردنى بڕیار و ڕێکارى دروست بۆ چارەسەرکردنى تەواوى ئەو کەم و کوڕى و کێشە و گرفتانەى لەلایەن هەردولاوە هەن، کۆبوونەوەیەکى فراوان ئەنجامدرا.
لەکۆبوونەوەکەدا، دواى خستنە ڕووى تێبینى و سەرنجى ئامادەبووان لە پێناو بەرەوپێشبردن و باشترکردن و بەهێزکردنى جوڵەى بازرگانی و ئابووری نێوان هەرێمى کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران و پاش وەرگرتنى ڕاو سەرنجى ئامادەبووانى کۆبوونەوە و پێشنیار بۆ چارەسەرییەکان، کۆبوونەوە گەیشتە چەند بڕیارو ڕاسپاردایەک.
شاندی پارێزگای هەولێر پێکهاتبوون لەبەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران، سەرپەرشتیاری دەروازەی حاجی ئۆمەران، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی گومرگ، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی، قایمقامی چۆمان، بەڕێوەبەری ناحیەی حاجی ئۆمەران، سەرۆکی لقی هەولێری هاوردە و هەناردەکان، بەڕێوەبەری گواستەوەی هەولێر، بەڕێوەبەری کۆنتڕۆڵی جۆری، بەڕێوەبەری گومرگی حاجی ئۆمەران، بەڕێوەبەری نشینگە و پاسپۆرتی کۆمەڵگای حاجی ئۆمەران، نوێەری ژووری بازرگانی. 
شاندی پارێزگای ئورمیەش پێکهاتبوو لە جێگری پارێزگار بۆ کاروباری بازرگانی، قائیمقامی پیرانشار، بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی ئورمیە، سەرۆکی ژووری بازرگانی ئورمیە، بەڕێوەبەری گومرگی تەمەرچین، بەڕێوەبەری کوالێتی کۆنتڕۆڵی، بەرێوەبەری ڕێگاو و بانی ئورمیە، بەڕێوەبەری هەماهەنگی سنووری نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران، بەڕێوەبەری گواستنەوەی ڕێگاو و بان، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانە، بەڕێوەبەری هەناردە و هاوردەکاران،

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه