Kurdistan Press - وردەکاری بڕینەوەی ئەندامی نێرینەی ئەو گەنجەی لە ھەولێر. وردەکاری بڕینەوەی ئەندامی نێرینەی ئەو گەنجەی لە ھەولێر. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

وردەکاری بڕینەوەی ئەندامی نێرینەی ئەو گەنجەی لە ھەولێر.

سەرەتای ئەم هەفتەیە گەنجێک لە هەولێر ئەندامی نێرینەی خۆی دەبڕێتەوە، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانەش، چارەسەری بۆ دەکرێت و تەندروستیی جێگیرە، بەڵام ئەندامی نێرینەی بەتەواوی لەدەستداوە. 

گەنجەکە 23ـی ئەم مانگە براوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژهەڵاتی هەولێر، بەپێی زانیارییەکان کە لە نەخۆشخانەکەوە دەست کەوتووە، گەنجەکە باری دەروونیی تەواو نەبووە و خۆی ئەو کارەی کردووە، چووک و بەشێک لە گونی بڕیوە.

پزیشکەکان بە ئەو گەنجەیان گوتووە کە چارەسەری نەماوە و ئەندامی نێرینەی بەتەواوی لەدەستداوە، بەڵام کونێکی وەکو رێڕەوی میز بۆ دەکرێتەوە. 

بەرپرسانی نەخۆشخانەکە لە زاری کەسوکاری ئەو گەنجەوە کە ناوی ئاشکرا نەکراوە و تەمەنی سەروو 40 ساڵان بووە، ئاماژەیان بەوە کرد، گەنجەکە خۆی بەو کارە هەستاوە و ئەندامی نێرینەی بڕیوەتەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه