كه‌مێك پێش ئێستا له پێنجوێن، مینێك بەدوو هاووڵاتیدا دەتەقێتەوە و بەهۆیەوه یەکێکیان گیان لەدەست دەدات و ئه‌وی دیكه‌یان بەسەختی بریندار دەبێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ندروستی له نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هیدان له پێنجوێن رایگه‌یاند، ئەمبۆڵانس و تیمی تەندروستی ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کراوه و چاره‌سه‌ری پێویست بۆ برینداره‌كه ده‌كرێت
زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، باس له‌وه ده‌كه‌م كه دوو هاووڵاتییه قوربانییەكه دانیشتووی قەزای سەیدسادقن و بۆ لێ كردنه‌وه‌ی گیای به‌هاره روویان له ناوچه شاخاوییه‌كانی پێنجوێن كردووه.
وەڵام بدەوه