Kurdistan Press - پارەیەکی زۆر خەرجدەکرێت پارەیەکی زۆر خەرجدەکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پارەیەکی زۆر خەرجدەکرێت

بەرپرسێكی وەزارەتی کاروباری شەهیدان ئاشكرای دەكات، لیستێك ئامادە كراوە بۆ ئەوەی 20 ملیار دیناری پارەی كرێی خوێندنی كەسوكاری شەهیدان بۆ ساڵی 2019 تاوەكوو ساڵی 2022 خەرج بكرێت.

عادل ساڵح، گوتەبێژ و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، راگەیاند: "كاتێك كابینەی نۆیەم دەستبەكار بوو، وەزارەتی كاروباری شەهیدان 40 ملیار دیناری پارەی خوێندنی كەسوكاری شەهیدان قەرزار بوو، بەڵام لەو كابینەیەدا 20 ملیار دینار بۆ ئەو مەبەستە وەرگیرا، كە پارەی ساڵانی 2016 بۆ ساڵی 2019 بوو.

ئاماژەی بەوەش دا: "وەزارەتمان لیستێكی دیكەی ئامادە كردووە و لەگەڵ ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی و لایەنە پەیوەندیدارەكان قسە كراوە، بۆ ئەوەی 20 ملیار دینارێكی دیكەش وەربگیرێت، كە پەیوەستە بە پارەی كرێی خوێندنی ساڵی 2019 تاوەكوو ساڵی 2022."

عادل ساڵح جەختی كردەوە، هەوڵەكان بەردەوامن بۆ خەرجكردنی ئەو بڕە پارەیە، گوتیشی: "پارەكە دەدرێتە زانكۆ و پەیمانگاكان و ئەوەی پارەی لێوەرگیراوە، ئەوكات دەتوانێت پارەكەی لە زانكۆ و پەیمانگاكان وەربگرێتەوە."

حکوومەتی هەرێمی كورستان، کرێ و پارەی هاتوچۆ و نیشتەجێبوونی خوێندنی کچ و کوڕ و هاوسەری شەهید و زیندانیکراو و گیراوی سیاسی خەرج دەكات، كە لە قوتابخانە و زانكۆ و پەیمانگاكان دەخوێنن.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی كاروباری شەهیدان دەشڵێت: "ئەگەر خەرجكردنی پارەی خوێندنی كچ و كوڕی شەهیدی سەنگەر، كە لەسەر ئەركی حكوومەت دەخوێنن، دواش بكەوێت بەڵام هەر خەرج دەكرێت و دەدرێتە زانكۆ و پەیمانگاكان و ئەوانیش پارەی خۆیان وەردەگرنەوە."

بەھۆی ئەوەی خەرجکردنی پارەکە به‌ سیسته‌مێكه‌ حکوومەت ڕاستەوخۆ دەیداتە زانکۆ و پەیمانگان، بۆیە قوتابییان کێشەیان بۆ دروست نابێت و لە خوێندنی خۆیان بەردەوام دەبن.

ئەو ئاشكراشی كرد، لە وەزارەتی خوێندنی باڵا نووسراو بۆ زانكۆكان كراوە، بۆ ئەوەی فشار نەخرێتە سەر كچ و كوڕی شەهیدان، گوتیشی: "بەپێی نووسراوەكە نابێت زانكۆ و پەیمانگاكانی سەر بە وەزارتی خوێندنی باڵا، كە نابێ فشار بخەنە سەر قوتابیی كوڕ و كچی شەهیدان و زیندانییانی سیاسی، كە پارەی خوێندنیان نەداوە، دەبێت چاوەڕوان بن تاوەكوو حكوومەت پارەكەیان بۆ دەگەڕێنێتەوە.“

پێشتر بەرەڤان حەمدی، بریكاری وەزارەتی كاروباری شەهیدان ‌و ئەنفالكراوان ڕاگەیاندبوو: "خەرجکردنی پارە و قەرزی کرێی خوێندنی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانییانی سیاسی بەپێی ڕێنوێنیی خوێندن و تەرخانکردنی پارە لە وەزارەتی دارایی، خەرج دەکرێت."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه