Kurdistan Press - سێ بەنداو لە هەرێمی کوردستان دروستدەکرێن سێ بەنداو لە هەرێمی کوردستان دروستدەکرێن | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سێ بەنداو لە هەرێمی کوردستان دروستدەکرێن

بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەکان ئاشکرای کرد، هەولێر و بەغدا لێکتێگەیشتنیان هەیە بۆ دروستکردنی سێ بەنداو. دەشڵێت، بەهۆی بارانی ئەمساڵەوە هەموو بەنداوە بچووکان پڕ بوون.

ڕەحمان خانی، بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەکان ڕایگەیاند: ''هەردوو حکوومەتی هەرێم و فیدراڵ دەربارەی دروستکردنی سێ بەنداو گەیشتوونەتە خاڵی هاوبەش و لێکتێگەیشتنیان هەیە و بڕیارە حکوومەتی فیدراڵ دەست بە دروستکردنی سێ بەنداو بکات لە هەرێمی کوردستان، ئێستا گەیشتووینەتە قۆناغی کۆتایی و تەنیا ماوەتەوە سەر جێبەجێکردنی ئەو سێ پڕۆژەیە.''

بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەکان دەشڵێت: "دروستکردنی ئەو سێ بەنداوە هەنگاوێکی باشە بۆ گلدانەوەی ئاو، بەڵام دروستکردنی بەنداو کاتی پێویستە، بەتایبەتی بەنداوی گەورە، داواکارین عێراق پەلە بکات بۆ دەستپێکردنیان.''

ڕەحمان خانی ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: "بەهۆی بارانی ئەمساڵەوە ڕێژەی ئاو لەناو بەنداوەکان زۆر زیادی کردووە، بەنداوە بچووکەکان پڕ بوون لە ئاو، تەنیا بەنداوە گەورەکان ماون بۆ ئەوەی پڕ ببن لە ئاو، چەندە باران ببارێت ئەگەر نەبێتە هۆی لافاو و زیانگەیاندن بە خەڵک، سوودی زۆرە بۆ بەنداوەکان.''

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه