شاڵاو هیدایهت شارهزای كهشناسی رایگهیاند: وادەی بارانبڕانی ئاسایی ساڵانە کە دەکاتە 5 ی 5، زیاتر لەو مەودایە درێژە دهکێشێ، ئەو مەودایەی لە وەرزی دابارین ماوە، لە تەواوی ناوچەکان بارانبارین لە سەرووی نۆڕماڵ دەبێت، ئهمەش دەبێتە هۆی دواكهوتنی وهرزی گهرما و هاوین.
راشیگهیاند: پێشبینی دهكهین، مانگی شەش گەرمای کەمتر بێ، بەڵام مانگی حەوت و هەشت گەرمای زیاتری تێدایە، بەڵام گەرمایەکی ئاسایه و بوونی گەرمای زۆرو مەترسیدار یان مێژوویی دوورە لە راستییەوە، لەگەڵ ئەمەشدا لەناو وەرزی هاویندا پشبینیی بارانبارین دەکەین، بە شێوەیەک لەهەرسێ هاوینی پێشتر بارانی زیاتر تێدا دەبێت و بازنەی باران بارینیش بەرفراوان دەبێت، به شێوەی تاوەباران دەبێت لەگەڵ ڕوودانی هەورەبروسکه، جگە لەمەش شەماڵی زۆر چالاک دەبن و لەگەڵیاندا ڕەشەباش دەبن لە بەشێکی مەودای وەرزی گەرمایەکەدا و ئهگەری گڕەبای گەرم هەیە.
هاوکات پێشبینیی دەکەین وەرزی گەرماو هاوینی ئەمساڵ تەمەنی کورتتر بێت لە وادەی ئاسایی خۆی، ئەویش بەهۆی ڕوودانی دیاردەی ئێل نینۆ و درەنگ کۆتایی هاتنی وەرزی دابارین و زوو دەستپێکردنەوەی وەرزی دابارینی 2023 – 2024 پێش وادەی ئاسایی خۆی، کەوادەی ئاسایی خۆی 23 – 9ـیە و به پاییزێکی پڕ باران و شەپۆلەوە دەست پێدەکات و له ساڵانی پێشتر زووتر پەڵە دەدات و وەرزی دابارینی 2023 - 2024 سەخت دەبێت لەتەواوی ناوچەکانمان و دابارین ( باران + بەفر + تەرزە ) دەچێتە سەرووی نۆڕماڵ هەوری ناوازەی ماماتۆس و سۆپه ر سێڵ بونیان دەبێت.
وەڵام بدەوه