Kurdistan Press - دەستەی ناوچە کوردستانییەکان داوایەکی بەپەلە لە سوودانی دکات دەستەی ناوچە کوردستانییەکان داوایەکی بەپەلە لە سوودانی دکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دەستەی ناوچە کوردستانییەکان داوایەکی بەپەلە لە سوودانی دکات

دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان "نیگەرانیی قووڵی" خۆی لە رووداوەکانی سنووری گوندی پەلکانە لە کەرکووک رادەگەیێنێت و دەڵێت، چەندین جارە لە ناوچەی سەرگەڕان و بە دیاریکراوی گوندی پەلکانە "عەرەبی هاوردە دەکەونە وێزەی دانیشتووانی کوردی ناوچەکە و خۆشیی جەژن دەگۆڕن بۆ پشێوی و هەڕەشە.

لە راگەیێندراوی دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، "بەداخەوە ئەمە چەندین جارە لە ناوچەی سەرگەڕان و بە دیاریکراوی لە سنووری گوندی پەلکانەی سەر بە پارێزگای کەرکووک، بەر دەرگا لە دانیشتووانی کوردی ناوچەکە دەگیرێت و لە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزاندا لەبری جەژنە پیرۆزە و گەردن ئازادی و دابەشکردنی شیرینی، عەرەبی هاوردە دەکەونە وێزەی دانیشتووانی کوردی ناوچەکە و خۆشیی جەژن دەگۆڕن بۆ پشێوی و هەڕەشە و چاو سورکردنەوە و پەلاماردانی کوردی خاوەن زەوی و زار و کێڵگە و زەرعاتی ناوچەکە.

هەروەها ئاماژە بەوە کراوە، "ئەم پەلاماردانە و داگیرکردنی گوندەکان و خاپوورکردنیان لە سایەی حکومەتەکانی دوای رووخانی سەدامیش بەردەوامە و روودەدات، ئەمەش دادگە و دادپەروەریی عێراقی دەخاتە بەردەم بەرپرسیارێتیی گەورەوە، ئێمە لە کاتێکدا سەرکۆنە و نیگەرانیی قووڵی خۆمان رادەگەیێنین، چاوەڕێین لە کابینەکەی بەڕێز محەممەد شیاع سوودانی سنوورێک بۆ ئەم جۆرە دژایەتییانە دابنرێت و دووبارە و سەدبارە نەبنەوە، وەکو ئێستا بەدیدەکرێت.

دەستەکە لە راگەیێندراوەکەدا داوا دەکات، دەستوور و یاسا بەرکارە نوێیەکان ببنە بنەما بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، "چونکە پەلامار و هەڕەشەی چەکداری نە برینەکان ساڕێژ دەکات و نە هاووڵاتییانی کوردی ئەو ناوچانەش بەم کردەوانە بێدەنگ دەبن.

لە کۆتایی دەستەکە دڵنیایی داوە، "ئێستا بارودۆخی ناوچەکە ئارامە، بەڵام پێمان وایە مادەی 140 بنەما گشتییەکەی چارەسەربوونی یەکجاریی کێشەکانە. لەم بارەیەوە روو دەکەینە بەڕێزان لە سەرۆکایەتیی کۆمار و وەزیر و فراکسیۆنە کوردەکان لە بەغداد، توانا دەستوورییەکانی خۆیان لەئاست جێبەجێکردنی ئەم مادە دەستوورییە بخەنەگەڕ، لە لایەکی دیکەش هەوڵەکانیان زیاتر بکەن بۆ نەهێشتنی ئەم یاساشکێنی و زیادەڕەویانە."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه