Kurdistan Press - شەڕ لەنێوان کورد و عەرەب دروستبوو. شەڕ لەنێوان کورد و عەرەب دروستبوو. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

شەڕ لەنێوان کورد و عەرەب دروستبوو.

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، ژمارەیەک عەرەبی هاوردە مەڕ و ئاژەڵیان بردووەتە نێو گوندی پەلکانە لە سنووری شارەدێی سەرگەڕان لە رۆژئاوای کەرکووک و دواتر هێرشیان کردووەتە سەر جووتیارانی کوردی دانیشتووی گوندەکە و شەڕ لە نێوانیاندا دروستبووە.

فەرهاد حەسەن، دانیشتووی گوندی پەلکانە راگەیاند، عەرەبە هاوردەکان سەرەتا لە دوورەوە راوەستابوون و مەڕ و ماڵاتیان ناردە نێو گوندەکەوە و خەڵکیان بێزار کرد، کاتێک ئێمە قسەمان لە دژی ئەو کارەیان دەکرد، ئەوانیش بە دار و ئاسنەوە هێرشیان هێنا و شەڕ لە نێوانمان دروستبوو.

ئەو هاونیشتمانییە دەڵێت، "خەڵکی گوندەکە پێکەوە رووبەڕووی عەرەبە هاوردەکان بووینەوە و توانیمان پێکەوە لێیان بدەین و لە گوندەکە هەڵبێن، بەڵام بە ماوەیەکی کەم هێزێکی زۆری سوپای عێراق لە گوندەکە بڵاوەیان پێکرا و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.

بە گوتەی فەرهاد حەسەن، هێزەکەی سوپای عێراق کەسی دەستگیرنەکردووە، بەڵام هێزی زۆریان هێناوەتە گوندەکە و لێکۆلینەوە لەگەڵ جووتیارانی کورد دەکەن.

گوندی پەلکانە دەکەوێتە رۆژئاوای کەرکووک و سەر بە شارەدێی سەرگەڕانە، لە دوای رووداوەکانی 16ـی ئۆکتۆبەری 2017ـەوە عەرەبی هاوردە هەوڵی دەستبەسەرداگرتنی زەویی جووتیارانی کورد دەدەن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا