محه‌مه‌د كه‌لاری، شاره‌زای كه‌شوهه‌وا، رایگه‌یاند: "بەهۆی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاسته‌وه، پێشبینی ده‌كرێت رۆژی هەینی (یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژن)، بەشێکی زۆری ناوچه‌كانی هەرێمی کوردستان، بکەوێتە ژێر کاریگەریی شەپۆلێکی بارانبارین و هەورە تریشقەی توندەوه."
ئاشكرراشی كردووه، هەندێک جار بارانی بەخوڕ دەبارێت بە تایبەتیش له ناوچه‌كانی (ئیدارەی سه‌ربه‌خۆی سۆران ،هەولێر ،بادینان ،قەڵادزێ ،ئیدارەی ڕاپەڕین، کۆیه ،دووکان ،چەمچەماڵ و هەڵەبجه). هه‌روه‌ها له ناوچه‌كانی گەرمیان و کەرکووک تەنیا ئەگەری دڵۆپەبارانی کەم هەیە، کاریگەری شەپۆلەکەش لە 8 بەیانیەوه دەست پێ دەکات تا کاتەکانی خۆرئاوابوون به‌رده‌وام ده‌بێ، چەقەکەیشی لە نێوان نیوەڕۆ بۆ دوای نیوەڕۆ دەبێت. خێرایی با بەڕێژەی 30 بۆ 35 کیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا ده‌بێت و پلەی گەرماش 1 بۆ 2 پلە بەرز دەبێتەوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، هەندێک جار لە ناوچە جیاوازەکان، ئه‌گه‌ری تەرزە و بارانی بەهێز هەیە و ده‌بێته هۆی بەرزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاو، لەگەڵ برووسکەیەکی زۆر توند.
ڕۆژی شەممە 2023/4/22، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەوری کەم دەبێت، هه‌روه‌ها ڕۆژی یەکشەممە 2023/4/23، ئاسمان هەور و خۆره‌تاو ده‌بێت، لە باشووری گەرمیان، ئەگەری باران و هه‌وره‌تریشقه هەیە و شوێنەکانی تر ئاسایی دەبن.
ڕۆژی دووشەممە 2023/4/24، دووبارە ئەگەری هاتنی نزمەپەستانێکی دەریای ناوەڕاست هەیە، لە هەموو شارەکانی کوردستان ئەگەری بارانبارینی مامناوەندی لێ ده‌كرێت، لەهەندێ شوێنیش لاواز دەبێت و ئه‌گه‌ری گۆڕانكارییش هه‌یه.
وەڵام بدەوه