ئەمڕۆ پێنجشەممە 20/4/2023، ئاراس جەبار، شارەزای بواری كەشناسی، لەبارەی كەشوهەوای سبەی هەینی، كە ئەگەرێكی زۆر هەیە ببێتە یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان، ڕایگەیاندووە: "سبەی هەینی، ئاسمانی ھەرێمی كوردستان بە زۆری دەگۆڕێت بۆ نیمچەھەور، هەورەتریشقە چالاك دەبێت و تاوەبارانی كورتخایەن دەبارێت.
ئەوەشی خستووەتە ڕوو، لە سنووری پارێزگای دھۆک لەنێوان کاتەکانی بەیانی بۆ پێش نیوەرۆ، لە سنووری پارێزگای ھەولێر لە کاتەکانی نیوەڕۆ بۆ ئێوارە، لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەی ڕاپەرین، لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ بۆ ئێوارە، ئەگەر کراوەیە بۆ چالاکبوونی ھەورەتریشقە و تاوەباران، ڕێژەی پێشبینیکراو لەنێوان یەك تا 10 میللیمەتر، کە لە ھەندێك ناوچەشدا تەنیا نمەباران دەبێت، لە سنووری پارێزگای کەرکووک و ناوچەکانی گەرمیانیش بە گشتی کەش سەقامگیر دەبێت.
ئەو شارەزایەی كەشناسی ڕوونیشی كردووەتەوە، لە کاتەکانی ئێوارەدا کاریگەریی ئەم ناسەقامگیرییەی كەشوهەوا لە سەرتاسەری ناوچەکان کۆتایی دێت.
وەڵام بدەوه