Kurdistan Press - ڕونکردنەوەیەک لە ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە ڕونکردنەوەیەک لە ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ڕونکردنەوەیەک لە ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە

ڕونکردنەوەیەک لە ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە

لەچەند پەیج و دەزگایەکی ڕاگەیاندن چەند هەواڵێکی چەواشەکارانە سەبارەت بە سستی دابەشکردنی مووچەی چەند وەزارەتێک لە سلێمانی بڵاوکراوەتەوە کە هۆکارەکەیان بۆ ئەوە گەڕاندۆتەوە کە وەزارەتی دارایی پارەی پێویستی بۆ مووچە نەناردووە بەپێوستمان زانی ئەم ڕونکردنەوەیە بۆ ڕای گشتی بخەینە ڕوو:-

 ١-هاوشێوەی مانگەکانی ڕابردوو پارەی پێویست بۆ مووچەخۆرانی سلێمانی لە لایەن وەزارەتی داراییەوە نێردراوە بەچەند سلفەیەک کە کۆی گشتی ٢٨٩ ملیارو ٥٠٠ ملیۆن دینار بووە کە دەکاتە زیاتر لە ٨٠ ٪ تێکڕای مووچەی مووچەخۆرانی ئەو سنورە .  

٢-کۆی گشتی پارەی پێویست بۆ مووچە لە سنوری سلێمانی ٣٦٢ ملیارو ٣٠٠ ملیۆن دینارەو ئەو کورتهێنانەی دروست دەبێت لە داهاتی ناوخۆ پڕدەکرێتەوە هاوشێوەی هەولێرو دهۆک.    

 ٣- وەک پێشتریش بلاومانکردەوە ڕێکەوتن لەسەر پشکی ( ٥٧ ٪ ) پشکی لە ( ٤٣ ٪ ) وەزارەتی دارایی لێی بەرپرسیار نییەو زۆر دژیەتی، کە پێشتر بۆ دابەشکردنی داهاتی نەوت ڕێکەوتنی لەسەر کراوە.    

٤- کێشەی کورتهێنان و کەمبونەوەی نەختینە لە بانکەکانی سلێمانی نوێ نییەو لە ساڵی ٢٠٢١ وە دەستی پێکردووە، کورتهێنانیش لە بانکەکانی سلێمانی گەیشتە یەک ترلیۆن دینار .   

 ٥- بەڕێز وەزیری دارایی هەموو هەوڵ و توانای خۆی بۆ چارەسەری کێشەو گرفتە داراییەکانی سلێمانی و هەرێمی کوردستان خستۆتە گەڕو بەهەوڵی جەنابیان مانگی پێشووتر بڕی ٣٤ ملیار دینار زیاتر لە پشکی سلێمانی لەوەزارەتی داراییەوە ڕەوانەی بانکەکانی سلێمانی کراوەو لەمانگەکانی کۆتایی ساڵی ڕابردووش جارێکی تر بڕی ٢٩ ملیار دینار لەدەرەوەی پشکی سلێمانی بۆ بانکەکانی سلێمانی نێردراوە.        

 لە کۆتایدا پێویستە بوترێت کە کێشەی سلێمانی هەندێک کێشەی بابەتی و خۆییە کە دەکرێت بۆ چەند خاڵێک کورت بکرێتەوە.  

١- کەمبونەوەی داهاتی ناوخۆیی پاریزگاکە.                                       ٢-ڕێکەوتنی دابەشکردنی داهات بە ڕێژەی لە ( ٤٣ ٪ ) بە ( ٥٧ ٪ ).       

٣- نەمانی پارەی کاش ( سیولە لە بانکەکان ) .

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه