Kurdistan Press - مەسرور بارزانی بڕیارێکی گرنگی دەرکرد مەسرور بارزانی بڕیارێکی گرنگی دەرکرد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

مەسرور بارزانی بڕیارێکی گرنگی دەرکرد

بە بڕیاری سەرۆکی حکومەت تووشبووانی تالاسیمیا بێبەرانبەر چارەسەر دەکرێت

لەسەر راسپاردەی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، پشکنین و وەرگرتنی چارەسەر بۆ تووشبووانی تالاسیمیا، بێبەرامبەر دەبێت.

لە سۆنگەی بەرپرسیاریەتیی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەرانبەر بە دۆخی تەندروستیی تووشبووانی تالاسیمیا و ڕەچاوکردنی دۆخی دارایی خانەوادەکانیان، لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ئەنجامدانی سەرجەم پشکنین و وەرگرتنی چارەسەرییە پزیشکییەکانی تووشبووانی تالاسیمیا لە تەواوی نەخۆشخانە حکومییەکان، سەنتەرەکانی دڵ و تیشک لە هەرێمی کوردستان، بێبەرانبەر ئەنجامدەدرێن.

ئەمەش لەپێناو ئەوەیە، کە سەرجەم تووشبووانی تالاسیمیا بە باشترین شێوە و بەخۆڕایی لە خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانی حکومەت، سوودمەند ببن

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

١٩ـی نیسانی ٢٠٢٣

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا