فهرمانگهی میدیا و زانیاریی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، بڵاوی كردهوه، كه مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندیی دا لەسەر خەرجکردنی ١٤ ملیار و ٩٧٥ ملیۆن دینار بۆ سنووری پارێزگای سلێمانی.
ئەم بڕە پارەیە، بەمەبەستی گواستنەوە و کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی خەرجدەکرێت.
خەرجکردنی ئەو بڕە پارەیە، لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانە بۆ خزمەتکردنی ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستان، ئەویش بە ڕەچاوکردنی بەرژەوەندیی گشتی لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانی ھەرێمی کوردستان.
بڕی پارەکە، لەسەر بوودجەی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بەشێوەی کەمگەری بۆماوەی یەک ساڵ خەرج دەکرێت.
وەڵام بدەوه