Kurdistan Press - کەشوھەوای جەژن دیارکرا. کەشوھەوای جەژن دیارکرا. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کەشوھەوای جەژن دیارکرا.

ئەمشەو یەکشەممە 16/4/2023، پەیجی کەش و هەوای کوردستان بە گشتی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاویکردووەتەوە: "ئەم هەفتەیە بەگشتی کەشوهەوا سەقامگیر دەبێت و پلەکانی گەرماش روو لەبەرزبوونەوە دەکەن، ئەگەریش هەیە لە کۆتایی هەفتە و رۆژانی جەژنی رەمەزان شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە و لافاویش دروست ببێت".

ئەوەش خراوەتە روو: "لە ئەمڕۆ شەممەوە تاوەکوو کۆتایی هەفتە هەرێمی کوردستان و ناوچەکە دەکەوێتە ژێر کاریگەری بەرزە پەستانێکی باکوورەوە کە لە ئەورووپاوە دێتە ناوچەکە، بەوهۆیەوە ئاسمانی زۆربەی ناوچەکان ساماڵ خۆرەتاو دەبێت لەگەڵ پەڵە هەور و هەوری جیاجیا، هیچ شەپۆلێک نیە تاوەکوو کۆتایی هەفتە ئەگەر هەشبێت هەوری ناوخۆین و هەوری ناوخۆیش پێشبینیکردنیان بۆ مەودای کەم بۆ دەکرێت 3 تا 6 کاتژمێرە، تاوەکوو ئێستاش ڕوودانی ئەمەش لاوازە، بۆیە ئەم مەودایە ئەوەی ڕوونە لەئەمڕۆوە تاکۆتایی هەفتە کەشێکی سەقامگیر باڵادەستە".

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه