Kurdistan Press - دواى تەواوبوونى کەمپینى ''هەولێر بە تەنها نییە''ى پارێزگاى دهۆک، ئەمڕۆ سەدان تۆن لە هاوکارییەکانى پارێزگاکە گەیشتە لێقەوماوانى لافاوەکەى هەولێر دواى تەواوبوونى کەمپینى ''هەولێر بە تەنها نییە''ى پارێزگاى دهۆک، ئەمڕۆ سەدان تۆن لە هاوکارییەکانى پارێزگاکە گەیشتە لێقەوماوانى لافاوەکەى هەولێر | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دواى تەواوبوونى کەمپینى ''هەولێر بە تەنها نییە''ى پارێزگاى دهۆک، ئەمڕۆ سەدان تۆن لە هاوکارییەکانى پارێزگاکە گەیشتە لێقەوماوانى لافاوەکەى هەولێر

ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، ئاماژەى بۆ ئەوە کرد کە لەگەڵ رووداوەکانى ١٧ى ئەم مانگەی لافاوەکەى هەولێر، لە پارێزگاى دهۆک کەمپینێک راگەیەنرا بە ناونیشانى ''هەولێر بەتەنها نییە'' و ئەو هاوکارییانە بوونەتە هاوکار و پشتیوانێکى گەورەى لێقەوماوان.

گوتیشی: هاوکارییەکانى هەموو لایەنە جیاوازەکان بۆ لێقەوماوان گرنگیی خۆی هەیە کە پەیامێکى گەورەى نیشتمانى و مرۆییە. بۆیە ئێستا هاوکاریکردنى هەولێر مایەى شانازییە.

پارێزگارى هەولێر باسی لەوەش کرد کە هەر لەگەڵ رووداوەکانى هەولێر هەموو پڕۆژەکانى پارێزگاى دهۆک وەستێنران و هەموو ئامێر و کەرەستەکانی کاریان گەیاندە هەولێر کە ئێستا شەو و ڕۆژ کار دەکەن بۆ ئەوەى شوێنەوارى زیانەکان لاببەن و چەند پڕۆژەیەکى خێرا جێبەجێ بکەن.

هەر لەم بارەیەوە، عەلى تەتەر، پارێزگارى دهۆک، ئاماژەى بۆ ئەوە کرد کە هەولێر هى هەموو خەڵکى کوردستانە و جێگاى ئارامییە، بۆیە کاتێک تووشی ئەو کارەساتە هات ئێمە کەمپینى ''هەولێر بەتەنها نییە''مان راگەیاند، ئەوەش بەهۆی ئەوەى کە لە ماوەى رابردوودا خەڵکى هەولێر هاوکار و پشتیوانى هەموو کوردستان بوون، بەتایبەتى بۆ ناوچەى بادینان هەر لە سەردەمى رژێمى سەددامەوە و دواتریش لە کارەسات و رووداوەکاندا خەڵک و سەرمایەدارانى هەولێر هاوکارییان کردووین.

پارێزگارى دهۆک گوتیشی: ئەم کارەى ئێمە وەڵامدانەوەى چاکەى هەولێرە بەرامبەر خەڵکى کوردستان، بۆیە ئێستا ئێمەش لەو هەنگاوەدا هەرچییەکمان کردووە، ئەرک بووە، هەر لە رۆژى یەکەم ٢١٨ ئامێری شۆڤل و حەفارە و ئامێری گران گەیشتوونەتە هەولێر بۆ کارکردن. ئەمڕۆش پێنج بارهەڵگرى گەوە لە کەرەستەى پێویست گەیشتوونەتە لێقەوماوان و بڕی ٦٠٠ ملیۆن دیناریش لە هاوکارییە ماددییەکانى سەرمایەداران و خەڵکى پارێزگاى دهۆک دەخرێتە سەر ژمارەى بانکیى بەهاناوەچوونى لێقەوماوانى لافاوەکە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه