لە پەیوەندییەکەدا، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پیرۆزبایی لە سەرۆکی حکوومەت کرد بە بۆنەی واژۆکردنی ڕێککەوتنی ئەم دواییەی تایبەت بە هەناردەکردنەوەی نەوت لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ محەمەد شیاع سوودانی و پشتیوانی ئەمریکای بۆ جێبەجێکردنی تەواوی ڕێککەوتنەکە دەربڕی و گوتی ئەمە سەرکەوتنە بۆ هەموو عێراق.
سەرۆکی حکوومەت سوپاسی پشتیوانی یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکای کرد و ئاماژەی بەوە دا ئەو پێشکەوتنانەی لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ بەسەرۆکایەتی سەرۆک وەزیران محەمەد شیاع سوودانی هاتوونەتە ئاراوە، بنەمای سەردەمێکی نوێی هەماهەنگی درێژخایەن لەنێوان هەولێر و بەغدا دادەنێت.
لە پەیوەندییەکەدا، هەروەها باس لە دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتە سیاسییەکان و چەند بابەتێکی جێی بایەخی هاوبەش کرا.
وەڵام بدەوه