گوتەبێژی هاتووچۆی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند کە ئەو کەسانەی بەهۆی لافاوەکەی دوو ڕۆژ لەمەوبەر زیان بەر تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانیان کەوتووە یاخود مۆڵەت و ساڵیانەکەیان ون بووە و تێکچووە، بێ بەرامبەر بۆیان دەردەکرێتەوە
ئەمەش لە کاتێکدایە کە بەهۆی لافاوەکە زەرەر و زیانێکی ماددی بەر هاوڵاتیانی شاری هەولێر کەوتووە بەشێوەیەك 402 خانوو دەرگا و پەنجەرەیان تێکچووە یاخود دیواریان ڕووخاوە هەروەها زیان بە 867 ئۆتۆمبێل گەیشتووە، جیا لە زیانە گیانیەکان
بە مەبەستی قەرەبووکردنەوەی ئەو کەسانەی بەهۆی لافاوەکە بەڵگەنامە و مۆڵەتەکانیان ون بووە یاخود تێکچووە، بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر قەرەبوویان دەکاتەوە، بەڵام بە مەرجێك کە کەسانی زیانلێکەوتوو پشتگیری ناحیە یاخود قایمقامیەت یاخود بەڕێوەبەرایەتی قەیرانەکان لە پارێزگای هەولێر لەگەڵ خۆیدا بهێنێت بۆ هاتووچۆ و پشتڕاستی بکاتەوە کە زیانەکان بەهۆی لافاوەوە بووە
وەڵام بدەوه