ڕاگەیەندراوێک لە فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانیەوە بۆ ڕای گشتی
ئەمڕۆ ئێوارە هێزێکی کۆماندۆی سەر بە بافل تاڵەبانی لە شاری سلێمانی بەبێ رەزامەندی و فەرمانی دادگا هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی پێشمەرگە صلاح الدين جلال احمد لە بەتالیونی چواری مەکتەبی ڕێکخستنی سلیمانی سەر بە فەرماندەییمان و ڕفاندوویانە.
لێرەدا وێرای سەرکۆنە کردنی ئەو کارە بەدەر لە یاسایە، پاراستن و سەلامەتی گیانی ئەو پێشمەرگەیە دەخەینە ئەستۆی ئەو تاقمەی ماوەیەکە نائارامی و ناسەقامگیرییان لە شاری سلێمانیی خۆشەویست دروست کردووە و پێویستە کۆتایی بەو جۆرە رەفتارانە بێت لەو دەڤەرە.
ڕاگەیاندنی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەفانی
3/4/2023
وەڵام بدەوه