Kurdistan Press - مووچە بۆ ھەزاران کەس دابین دەکرێت. مووچە بۆ ھەزاران کەس دابین دەکرێت. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

مووچە بۆ ھەزاران کەس دابین دەکرێت.

لەسەر فەرمانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە ھەزاران کەمئەندامی ھەرێمی کوردستان لەلایەن لیژنەی پسپۆڕەوە پشکنینی کەمئەندامییان بۆ کراوە و، بەرپرسێکی وەزارەتی کاریش دەڵێت، حکوومەت بڕیاری داوە مووچە بۆ کەمئەندامانی نوێ دابین بکات.

تووران خدر، بەڕێوەبەری چاودێریی کۆمەڵایەتیی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، ڕاگەیاند: لە ساڵی ڕابردووەوە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان فەرمانی دەرکردووە بۆ تۆمارکردنی کەمئەندامی نوێ، ئەوەیش دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٤ بەدواوە تۆمارکردنی کەمئەندام ڕاگیرابوو بەھۆی قەیرانی داراییەوە، لە مانگی ئابی ڕابردووەوە لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لیژنەی پشکنین پێک ھاتوون بۆ وەرگرتنی کەمئەندامی نوێ و دیاریکردنی ڕێژەی کەمئەندامییان.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی گوتی: "ھەزاران کەس لە مووچەی مانگانە سوودمەند دەبن و زۆربەی کەمئەندامانیش بڕیاری حکوومەت دەیانگرێتەوە، تەنیا لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ھەر چوار قەزاکەی زیاتر لە یەک ھەزار و ٥٠٠ کەمئەندام مووچەیان بۆ دابین دەکرێت.

لەبارەی وادەی خەرجکردنی مووچەکانیان تووران خدر ڕوونی کردەوە: "پێشتر حکوومەت بڕیاری لەسەر دەرکردووە و فەرمانی بە وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی کردووە بۆ تۆمارکردنی کەمئەندامی نوێ، ئەوەیش بە مووچەوە دەبێت، ئێمە تەنیا پرۆسە ئیدارییەکەی بەڕێوە دەبەین و ناوەکان ڕەوانەی وەزارەت دەکرێن و دواتر ئەوان بڕیار لەسەر کاتی مووچە دەدەن.''

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه