Kurdistan Press - ڕاگەیەنراوێک لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق . ڕاگەیەنراوێک لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق . | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ڕاگەیەنراوێک لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق .

ڕاگەیەنراوێک لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق .

بەناوی خودای گەورەو میهرەبان 

جەماوەری خۆڕاگری کوردستان 

دوای چەندین رۆژ لەدانیشتن و گفتوگۆی بەردەوام لە نێوان هێزە سیاسییەکانی پەرلەمانی عیراق ، دواجار بەرەبەیانی ئەمرۆ یاسای هەلبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان و ئەنجومەنی نوێنەران و قەزاکانی عیراق دەنگی لەسەر دراو پەسەند کرا ، 

وەکو پارتی دیموکراتی کوردستان تەواوی هەوڵەکانمان خستە گەڕ لەپێناو زامن کردنی مافی دەنگدەرانمان لەهەرێمی کوردستان و کەرکوک و تەواوی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و تەواوی ناوچەکانی عیراق ، بەشێوەیەک لەکەرکوک هەموو ئەو رێگرییانەی هەبوون بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا هەڵگیران و بۆ یەکەم جار سەرژمێری سالی ١٩٥٧ دەکریتە بنەما بۆ هەلبژاردنی داهاتوو ، بەمەش زامنی مافی دەنگدەرانی ئەو ناوچانەی بەهۆی سیاسەتی گۆرینی دیمۆگرافی لەکەرکوک دابڕابوون ، وەکو : ( چەمچەماڵ و کفری و کەلار و دووزخورماتوو )ناوچەکانی تر  بکەین ، هەروەها بابەتی دابەشکردنی پۆستەکانی کەرکوک لەسەر بنەمای یەکسانی ٣٢٪ هەڵبگرین ، جگە لەوە زامنی دەنگی دەنگدەرانمان لە سنوری شارۆچکەی (سەرگەڕان) کرد لەرێگای ( بەردەرکردن / استثنا) کردنی ئەو شاروچکەیە لە سەرژمێری ساڵی ١٩٥٧ ، ئەمە جگە لەوەی تەواوی ئەو خێزانانەی بەهۆی سیاسەتی تەعریب لەکەرکوک ڕاگوازرابوون بەپێی مادەی ١٤٠ دیسان مافی دەنگانیان دەبیت ،  هەروەها مادەی ٣٥ لەیاسای ژمارە ١٢ ی ساڵی ٢٠١٨ و مادەی ١٢ لەیاساییژمارة ١٤ ی سالی ٢٠١٩ هەڵگیران ، کە هەموویان رێگر بوون لەبەردەم هەڵبژاردنی کەرکوک ، بەوەش دەرفەتێکی زێڕ ین لەبەردەم هاوڵاتیانی کوردی شارەکە هەیە بۆ ئەوەی جارێکی تر پارێزگارێکی شەرعی بۆ ئەو شارە هەلبژێرن .

هەرلەبارەی ئاوارەکانی کەرکوک و سنجار زامنی دەنگەکانیان کرا بەوەی لەو ناوچانەی لێی نیشتەجێن  دەنگی خۆیان بۆ شارەکەیان  بدەن ، 

لەبارەی کۆتایی مەسیحیەکانیش دووای هەوڵدانێکی زۆر سەرکەوتووبوین لەوەی مەسیحیەکانی کوردستان نوێنەری راستەقینەی خۆیان هەبێت و خەڵکی تر لەجیاتی ئەوان نەچێتە پەرلەمانی عیراق .. 

بەڵام ئەوەی جێگای داخە لایەنێکی سیاسی کەخۆی بەشێک بووە لەدانوستانەکان و دەنگی لەسەر یاساکە داوە و هیچ هەڵوێستێکی فەرمیان لەسەر هیچ بڕگەو مادەیەکی تایبەت بە کەرکوک نەبووە ، بەڵام کاتێک گەیشتە ئەوەی لە دوواساتەکاندا لە  چەند بڕگەیەکی یاساکە  کە پەیوەندی نەبوو بە کەرکوکەوە لە بەرژەوەندی گروپێک درا کە هاوپەیمان و دۆستی ئەوانن و دژی خەڵکی هەرێمی کوردستانن ، هەر وەها لە پێناو هەندێک بەرژەوەندی و پەیوەندی ژێر بەژێری حزبی ، ئەو لایەنە سیاسیەی هەرێم دەستی کرد بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەی چەواشەکارانە و بێ بنەما ، دەیانەوێت بەو شێوەیە خەلک نائومید بکەن لەهەلبژاردن بۆ ئەوەی دۆخی شاری کەرکوک چاک نەبێت و لەژێر دەستەیی بمێنن و هەوڵەکانی پارتی بۆ ئاسایی کردنەوەی دۆخی شارەکە بشێوینن ، کە ناتوانن ئەوە بکەن و سەرکەوتوەنابن ..

لەکۆتاییدا پیرۆزبایی لەتەواوی خەڵکی کوردستان و کەرکوک و عێراق دەکەین و هیواخوازین هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد ئەنجام بدرێت بۆ ئەوەی هەر لایەنێک قەبارەی راستەقینەی خۆی بزانێت . 

فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کورستان لە پەرلەمانی عێراق. 

٢٠٢٣/٣/٢٧

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا