به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان پێشبینییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای 48 كاتژمێری داهاتووی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانی راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه: ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه21ی3ی2023: ئاسمانی پارێزگاكان هەوری تەواودەبێت لە هەندێ ناوچە نیمچە هەور دەبێت، لەکاتەکانی نیوەڕۆ دا نمە باران دەست پێدەکات وهەندێ کات هەورە تریشقەى لەگەڵ دەبێت لەگەڵ بارینى بەفرێکى کەم لەسەر ناوچە شاخاوییەسنووریەکانى باکوورى رۆژهەڵاتى هەرێم .
هه‌روه‌ها كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاندووه، ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای سبه‌ی چوارشه‌مه22ی3ی2023 به‌م شێوه‌یه ده‌بێت: ئاسمان هەورى تەواو دەبێت پاشان دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور لەگەڵ بارینى کەمێک نمە باران لە ناوچەکانى رۆژهەڵاتى هەرێم لەکاتەکانى بەیانى .
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی كه‌شناسی هه‌رێمدا هاتووه،بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی له‌م ماوه‌یه‌دا به‌م شێوه‌یه ده‌بێت :
هەولێر: 18 پلەى سیلیزى.
سلێمانی: 16 پلەى سیلیزى.
دهۆک: 17 پلەى سیلیزى.
کەرکوک: 20 پلەى سیلیزى.
هەڵەبجە: 16 پلەى سیلیزى.
زاخۆ: 17 پلەى سیلیزى.
سۆران: 14 پلەى سیلیزى.
گەرمیان: 22 پلەى سیلیزى.
وەڵام بدەوه