ئاراس جهبار، شارهزای كهشوههوا رایگهیاند: "لە ئەنجامی بەردەوامی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆیەکی دەریای ناوەڕاست، سبەی دووشەمە 20ی3ی2023، ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لە کاتەکانی بەیانی تاوهكو نیوەڕۆ بە زۆری ساماڵ و پەڵەھەور ئەبێت، لە نێوان کاتەکانی نیوەڕۆ تاوهكو ئێوارە لە ناوچە جیاجیاکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و ھەولێر و دھۆک و کەرکوک و ئیدارەی راپەرین ھەورەبروسکە و تاوەباران چالاک ئەبێتەوە و رێژەی بارانی پێشبینی کراو بەجیاوازی ناوچەکان لەنێوان 2 تا 10 ملم ئەبێت، پلەکانی گەرماش 1 تا 3 پلەی سەدی بەراورد بە ئەمڕۆ نزمتردەبنەوە، خێرایی با، له کاتەکانی نیوەڕۆ تاوهكو ئێوارە مامناوەند ئەبێت 15 - 30کم/ك، به ئاڕاستەی باشووری رۆژئاوای ههرێمی كوردستان."
ئاماژهی بهوهش كردووه، بۆ دوو سبەی سێشەمە 21ی3ی2023 كه دهكاته یهكهم رۆژی جهژنی نهورۆز، "پلەکانی گەرما زیاتر نزمبوونەوە بەخۆیەوە ئەبینێت و بارانبارینی پچڕ پچڕ بەرێژەیەکی مامناوەند لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ بۆ شەو دەست پێ دەکاتەوە، لە ئەنجامی نزمبوونەوەی زیاتری پلەکانی گەرماش لەناوچە شاخاوییە بەرزەکاندا بەفر بارین دهبێت.
وەڵام بدەوه