Kurdistan Press - سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی سوید لە عێراق دەکات سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی سوید لە عێراق دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی سوید لە عێراق دەکات

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی سوید لە عێراق دەکات

ڕۆژی دووشەممە 13ی ئاداری 2023 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە خاتوو جێسیکا سڤاردسترۆم باڵیۆزی سوید لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە و  کۆسپەکانی بەردەم سەقامگیریی عێراق و جێبەجێبوونی بەرنامەی حکوومەتی عێراق تاوتوێ کرا.

لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا ڕۆشنایی خرایە سەر هەڕەشەکانی هزری توندڕۆیی و تاییفەگەری لەسەر داهاتووی عێراق و ناوچەکە و جەختیش لە جێبەجێبوونی ڕێککەوتننامەی شنگال و ئاساییکردنەوەی بارودۆخی شنگال کرایەوە.

هەر لەو دیدارەدا باڵیۆزی سوید لە عێراق ئەوەی خستەڕوو کە وڵاتەکەی پاڵپشتی لە سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان و  دەکات و وێڕای ئاماژەدان بە بوونی ژمارەیەکی زۆری جالیەی کورد و عێراقی خوازیاری ئەوە بوو پەیوەندییەکانی نێوان سوید و هەرێمی کوردستان و عێراق لە بوار جیاجیاکان پەری زیاتر بستینێت. هەروەها سەرۆک بارزانیش سوپاس گەل و حکوومەتەکانی سویدی کرد کە هەمیشە لە ڕۆژانی تەنگانەدا دەرگەیان بەڕووی گەلی کوردستان کردوەتەوە و پاڵپشتی دۆزی گەلی کوردستان بووە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه