Kurdistan Press - رونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایی. رونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایی. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

رونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایی.

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی لەبارەی دواکەوتنی مووچەی ژمارەیەک فەرمانبەری گرێبەست لە وەزارەتی بازرگانیی و پیشەسازی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 7/3/2023، بەڕێوبەرایەتی گشتی ژمێرکاریی لە وەزارەتی دارایی لە روونکردنەوەیەکدا بڵاویکردووەتەوە: "سەبارەت بەدواکەوتنی مووچەی 68 فەرمانبەری گرێبەست لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، کە پێشتر مووچەکانیان لە سەر داهاتی کەپەک خەرج دەکرا، تاوەکوو ئێستا نووسراوەکەیان لە وەزارەتی بازرگانیی و پیشەسازی نەگەیشتۆتە وەزارەتی دارایی و ئابووری تاوەکوو کاری پێویستی لەسەر بکرێت.

ئەوەش خراوەتە روو: "لەبەر ئەو هۆکارە بەڕێوبەرایەتی گشتیی ژمێرکاری لە وەزارەتی دارایی و ئابووری بەرپرسیار نییە لە دواکەوتنی مووچەی ئەو فەرمانبەرانە".

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه