ئەمڕۆ دووشەممە (13ی كانوونی یەكەمی 2021) ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، پێشوازی لە دكتۆر عەلی خەتیب بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ لە ئۆفیسی یونیسێف لە عێراق و شاندێكی یاوەری كرد، كە پێكهاتبوون لە بەڕێوەبەرانی ئاو و ئاوەڕۆ لە ئۆفیسەكانی هەولێر و سلێمانی و دهۆكی یونیسێف.
لە دیدارەكەدا كە ئەندازیار ئاری ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ئامادەی بوو، چەند تەوەرێكی گرنگ و ستراتیژیی تایبەت بە وشكەساڵی و كاریگەرییەكانی لەسەر كەمئاوی و پەرەپێدانی سێكتەری ئاو بە گشتی و جێبەجێكردنی پرۆژەی ئاوی خواردنەوە لە هەرێمی كوردستان تاوتوێ كران.
ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار وێڕای بەخێرهاتنی شاندەكە هاوكات سوپاسگوزاریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری گەیاندە شاندەكەی یونیسێف لە عێراق لە پای ئەو هاوكاری و پرۆژانەی پێشتر لە هەرێمی كوردستان لە بواری پرۆژەی ئاو و دابینكردنی ئاوی خواردنەوە بۆ كەمپەكان جێبەجێیان كردووە، هەروەها پەرەپێدانی هەماهەنگی و هاوكارییەكانی بە پێویست و گرنگزانی بۆ زیاتر بووژانەوەی سێكتەرە خزمەتگوزارییەكان لە هەرێمی كوردستان.
ئۆفیسی یونیسێف لە عێراق دەیانەوێت لە بابەتی وشكەساڵیدا هاوكاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بكەن و بۆ ئەو مەبەستەش چەند پرۆژەیەك لە بواری ئاوی خواردنەوە لە شاری هەولێر و سلێمانی و دوبز جێبەجێ دەكەن، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریش ڕوئیای خۆی لەبارەی ئەو بابەتەوە خستەڕوو و پێشوازی لە هەر جۆرە هاوكاری و جێبەجێكردنی پرۆژەیەكی یونیسێف دەكات بۆ خزمەتكردن و بووژانەوەی سێكتەرە خزمەتگوزارییەكان لە هەرێمی كوردستان.
وەزیری شارەوانی و شاندێكی یونیسێف پرۆژەكانی ئاوی خواردنەوە و وشكەساڵی تاوتوێدهكهن
4سال |
کوردستان پڕێس ![]() |
کوردستان پڕێس
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ئەوانەش ببینە
NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان
هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە
دۆخی تاریک
ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا

وەڵام بدەوه