Kurdistan Press - فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە شنگال ئاشکرای کرد، ئەوەی پەکەکە لە شنگال دەیکات، زۆر مەترسیدارە و حکوومەتی عێراق لێی بەرپرسیارە فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە شنگال ئاشکرای کرد، ئەوەی پەکەکە لە شنگال دەیکات، زۆر مەترسیدارە و حکوومەتی عێراق لێی بەرپرسیارە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە شنگال ئاشکرای کرد، ئەوەی پەکەکە لە شنگال دەیکات، زۆر مەترسیدارە و حکوومەتی عێراق لێی بەرپرسیارە

قاسم شەشۆ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، ئەوەی دوێنێ لە شنگال رووی دا، زۆر مەترسیدارە و پێویستە بەجددی ھەڵوەستەی لەسەر بکرێت، کە پەکەکە خۆی کردووەتە دەسەڵاتدار و حیساب بۆ ھیچ لایەنێک ناکات، تەنانەت بۆ حکوومەتی عێراقیش، ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە حکوومەتی عێراق کەمتەرخەم بووە لە ماوەی ڕابردوودا و رێککەوتنی شنگالی جێبەجێ نەکردووە، بۆیە ئەو ئەنجامە خراپەی لێ کەوتەوە، ئێستاش حکوومەتی عێراق لێی بەرپرسیارە و پێویستە بەپەلە چارەسەری ئەو دۆخە بکات و چیتر رێگە نەدات پەکەکە لە شنگال بمێنێت.

فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە شنگال ڕوونیشی کردەوە، ئەگەر سنوورێک بۆ پەکەکە دانەنرێت، دۆخەکە خراپتر و مەترسیدارتر دەبێت، چونکە پەکەکە سەرکردەکانیان ھەموو لە تورکیا و سووریاوە ھاتوون و لێرەش بە ناوی کوردی ئێزدییەوە ھەموو کارێکی خراپ دەکەن، بۆیە ئەگەر وا بڕوات خەڵکی شنگال ئاوارە دەبن و چیتر تەحەمولی ئەو دۆخە ئەمنییە خراپە ناکەن، کە بەردەوام بەھۆی پەکەکەوە ژیانیان لە مەترسیدایە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا