وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دكتۆر ئالان حه‌مه‌د سه‌عید، بۆ به‌دواچوونی هێرشكردنه سه‌ر مامۆستایەک سه‌ردانی ئه‌و شاره‌ی كرد.
سەبارەت بە کەیسی هێرشکردنە سەر مامۆستایەک لە شاری دهۆک لەلایەن باوک و کوڕێکەوە، ئالان حه‌مه‌د سه‌عید، وه‌زیری په‌روه‌رده، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: له‌سه‌ر ئه‌م كه‌یسه پشتگیری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌مان هه‌یه، هیچ كه‌سێك له كه‌سوكاری قوتابیان مافی ئەوەیان نییە سوكایه‌تی و بێرێزی به‌رامبه‌ر به مامۆستایان بكەن، وەزیری پەروەردە روونشیکردەوە، کە پاراستنی هه‌یبه‌تی مامۆستا بۆ ئەوان گرنگه، هەر لەبەر ئەوەشە ئەمڕۆ بە تایبەتی چووەتە شاری دهۆک، بۆئەوەی پشتگیری خۆیان بۆ مامۆستایان بخەنەڕوو.
وەزیری پەروەردە راشیگەیاند، چۆن مامۆستا به‌گوێره‌ی یاسای ژماره 13 مافی پارێزراوه، مافی قوتابیش پارێزراوه.
وەزیری پەروەردە جه‌ختیشی له‌وه‌كرده‌وه، ئه‌گه‌ر مامۆستایه‌ك هه‌ڵه‌یه‌كیشی كردبێت، رێكاری كارگێڕی هه‌یه و ئەوان ده‌گرینه‌به‌ر.
ئالان حەمە سەحید گوتیشی: بۆیه ئێمه بۆ پشتیوانی مامۆستا كارۆخ لێره‌ین، ناشمانه‌وێت جارێكی دیكه ئه‌و حاڵه‌تانه دووباره ببنەوە.
وەڵام بدەوه