KurdistanPress...

CLOSE

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 9ی دیسەمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە پریتی پاتێل وەزیری ناوخۆی بەریتانیا پێگەیشت

لە پەیوەندییەکەدا،  بارودۆخی کۆچبەرانی سنووری بێلارووس و پۆڵەندا و نۆکەندی ئینگلیزی  تاوتووێ کرا. 
وەزیری ناوخۆی بەریتانیا، هاوخەمی خۆی بە سەرۆکی حکومەت گەیاند بۆ ئەو پێشمەرگە و هاووڵاتییانەی بە هۆی هێرش و پەلامارەکانی ئەم دواییەی تیرۆریستانی داعش شەهیدبوون . 
سەرۆکی حکومەت، نیگەرانی خۆی سەبارەت بە دۆخی نالەباری کۆچبەرانی کورد لە سنووری بێلارووس و پۆڵەندا و نۆکەندی ئینگلیزی دەربڕی و جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە بە پێی یاسای نێودەوڵەتیی مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت و هاوکاری مرۆیی و فریاگوزارییان پێشکەش بکرێت، هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە هەڕەشە و مەترسییەکانی تیرۆر و ناسەقامگیریی دۆخی ئەمنی،  یەکێکە لەو هۆکارانەی دەبێتە هۆی زیادبوونی کۆچبەريی . 
 سەرۆکی حکومەت، ئاماژەی بە گرنگیی هەماهەنگیی بەریتانیا و فەرەنسا و وڵاتانی دیکەی یەکێتی ئەوروپا کردەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کۆچبەران کردەوە . ئامادەیی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی بۆ هەر هاریکاری و هەماهەنگییەک لە گەڵ حکومەتی فیدرالی و وڵاتانی ئەوروپایی ڕاگەیاند، بەتایبەتی کارئاسانیکردن بۆ گەڕانەوەی ئارەزوومەندانی کۆچبەران بۆ هەرێمی کوردستان. هەروەها جەخت لە سەر هاوکاری و هەماهەنگیی کرا بۆ گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو گرووپ و قاچاخچیانەی فێڵ لە کۆچبەران دەکەن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه