ئەو کەسەی ئەمڕۆ لە قەزای چۆمان باوکی خۆی کوشتبوو دەستگیرکرا.
ئەمڕۆ هه‌ینى 17/2/2023، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى سۆران، ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه: "ئەمڕۆ کاتژمێر 11 و 30 خولەکی پێش نیوەڕۆ، هێزەکانمان لە بەشی پۆلیسی چۆمان ئاگادار کرانەوە لەلایەن نەخۆشخانەی چۆمان بە بوونی تەرمی هاووڵاتییەک، كه بەهۆی چەکی جۆری کڵاشینکۆف کە هی خۆی بووە، گیانی لەدەست داوە."
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، ئه‌و كه‌سه‌ى گیانى له‌ده‌ست دابوو، دانیشتووی چۆمانە، دەستبەجێ مەفرەزەکانمان چوون بۆ نەخۆشخانە و شوێنی ڕووداوه‌كه لەگەڵ تیمەکانی پۆلیسی بەڵگە و تاوان بە مەبەستی لێکۆڵێنەوەی زیاتر لەم تاوانە کە لە ماڵی خۆیان ڕووی دابوو، لەسەر فەرمانی دادوەر تەرمەکە ڕەوانەی پزیشکی دادی کرا لە نەخۆشخانەی ئاشتی لە شاری سۆران، لە لێکۆلێنەوە سەرەتاییەکان گومان دەکرێت کێشەیەکی خێزانی بووبێت، گومانلێکراوی سەرەکیی ئەم تاوانە به كه‌متر له نیو كاتژمێر دەستگیر کرا و لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه.
به‌پێى زانیارییه‌كان، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، لە گەڕەکی کۆسرەتان لە چۆمان، کوڕێک باوکی خۆی كوشت.
وەڵام بدەوه