كه‌شناسی سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ هه‌ینی شاره‌كان ڕایگه‌یاند: ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ پێنجشه‌م.
ڕاشیگه‌یاند: ئاراسته‌ی با به‌ره‌و باكوری خۆرئاوا ده‌بێت و خێراییه‌كه‌شی له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند ده‌بێت، مه‌ودای بینینیش له‌نێوان 9-10 كم ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به كه‌شوهه‌وای سبه‌ی شه‌مووی شاره‌كان، كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و هەندێک کات نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرماش نزمترین پلەکان لە زۆربەی ناوچەکان هه‌ر بە نزمی دەمێنێتەوە، بەڵام بەرزترین بە نزیکەی ( 1 تا 2 ) پلە بەرزتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ هه‌ینی .
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ئاراسته‌ی با به‌ره‌و باكوری خۆرئاوا ده‌بێت و خێراییه‌كه‌شی لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت، هه‌روه‌ها مەوداى بینین لەنێوان (9 – 10) کم دەبێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی شاره‌كانی به‌مشێوه‌ی خواره‌وه دیاری كرد:-
هەولێر: 11 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 10 پلەى سیلیزى
دهۆک: 10 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 15 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 12 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 12 پلەى سیلیزى
سۆران: 7 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 17 پلەى سیلیزى
وەڵام بدەوه