Kurdistan Press - لە هەندێک شوێن بەفر دەبارێت لە هەندێک شوێن بەفر دەبارێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لە هەندێک شوێن بەفر دەبارێت

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی کەشی هەرێمی کوردستان گۆڕانکاری بەسەردا دێت و ئەگەر هەیە لە هەندێک ناوچە بەفر ببارێت.

بەشی پێشبینی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کەشی ئەمڕۆ سارد و نیمچە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان ئاستی هەور زیاتر دەبێت، ئەگەری کەمێک بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە لە کاتەکانی شەودا.

لەبارەی کەشوهەوای سبەی کەشناسی پێشبینی دەکات، رۆژی پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، ناوچە سنوورییەکان و شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت، لە کاتەکانی بەیانی زوودا لەگەڵ ئەگەری بەفر لەسەر ناوچە سنوورییەکان لە بەیانی زوودا.

کەشناسی راشیگەیاندووە، سبەی پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 10 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 9 پلەى سیلیزى
دهۆک: 10 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 12 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 10 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 10 پلەى سیلیزى
سۆران: 6 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 14 پلەى سیلیزى

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا