Kurdistan Press - سەرۆک بارزانی پێشوازی لە جیلبێرت میتران دەکات سەرۆک بارزانی پێشوازی لە جیلبێرت میتران دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە جیلبێرت میتران دەکات

ڕۆژی سێشەممە ٧ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە کەسایەتی فەرەنسی و کوری خاتوو دانیال میتران، جیلبێرت میتران کرد.
لە دیدارەکەدا سەرۆک بارزانی پێزانینی بۆ ھاوسۆزی و ڕۆلی مێژوویی خاتوو دانیال میتران لە یارمەتیدانی گەلی کوردستان ھەبوو ، و بە مرۆڤێکی مەزن و دۆستێکی گەورەی وەسفکرد و جەختی لەوە کردەوە کە دڵسۆزی و فرمێسکەکانی خاتوو دانیال میتران بۆ مەزلوومیەتی گەلی کورد ھەرگیز لە یاد ناچێ و ، راشیگەیاند گەلی کوردستان ھەرچی بۆ یادی خاتوو دانیال میتران بکات ھەر کەمە و لە ئاست یارمەتی و دڵسۆزیی خاتوو دانیال بۆ گەلی کوردستان  نیە.
سەرۆک بارزانی سوپاسی سەرۆک فرانسۆا میتران ، سەرۆکی کۆچکردووی فەرەنسا و ھاوسەری دانیال میتران کرد،  کە ڕۆلی بەھێزی ھەبوو بۆ پاراستنی گەلی کوردستان لە دوای ڕاپەرین.
سەرۆک بارزانی سوپاسی گەلی فەرەنسا و حکومەت و سەرۆکەکانی فەڕەنسای کرد کە لە ھەموو بارودۆخێکدا پاڵپشتی گەلی کوردستان بوون.
لە بەرانبەردا جیلبێرت میتران سوپاسگوزاری خۆی بۆ سەرۆک بارزانی و گەلی کوردستان راگەیاند بەرانبەر ئەو وەفایەی بۆ خاتوو دانیال میتران ھەیانە.
جێگەی ئاماژەپێدانە لەم دیدارەدا باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق و کونسوڵی فەرەنسا لە ھەولێر ئامادەبوون.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا