شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و به‌غدا به‌ڕێكه‌وتن بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی بودجه، دۆسیه‌ی نه‌وت و گاز و مادده‌ی 140 و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی هاوبه‌شی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌کان، ئێواره‌ی ئه‌مرۆ شه‌ممه (11ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی و ئابووری و ئه‌ندامێتی هه‌ریه‌كه له كه‌مال محه‌ممه‌د، وه‌زیری كاره‌با و سامانه‌سرووشتییه‌كان به‌وه‌كاله‌ت، ئومێد سه‌باح، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، خالد هادی چاوشلی سه‌رۆكی دیوانی چاودێری دارایی و جوتیار عادل، گوته‌بێژی حكومه‌ت به‌ره‌و به‌غدا به‌ڕێكه‌وتن.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان، شاندی حكومه‌ت چه‌ندین دیداریان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی حكومه‌تی عێراق ده‌بێت بۆ ته‌واوكردنی ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی پێشتر شانده‌كه له به‌غدا ئه‌نجامیاندابوو.
هه‌ر ئه‌مڕۆ، ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران رایگەیاندبوو، لەسەر بریار و راسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە بەرەو بەغدا بەرێدەکەوین بەمەبەستی گفتوگۆ و رێککەوتن لەسەر پرسە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.
سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران راشیگەیاند، ئەم سەردانەی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی سەردانە فەرمیەکانی حکومەتی هەرێمە بۆ بەغدا بە مەبەستی گەیشتن بە رێککەوتن دەربارەی یاسای نەوت و غاز و بودجە و ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و چەندین بابەتی دیکە.
وەڵام بدەوه