كه‌شناسی سه‌باره‌ت به كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕایگه‌یاند: ئاسمان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت لە هەندێک ناوچە هەوری تەواو دەبێت، پلەکانی گەرماش نزمترین پلە بە نزمی دەمێنتەوە، هه‌روه‌ها بەرزترین پلەش کەمێک بەرزتر دەبێت بە (1-2) پلە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ پێنجشه‌م.
ڕاشیگه‌یاند: ئاراسته‌ی با به‌ره‌و باكوری خۆرهه‌ڵات ده‌بێت و خێراییه‌كه‌شی له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند ده‌بێت.
له‌باره‌ی ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای سبه‌ی شه‌مووی شاره‌كان، كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: ئاسمان لەنێوان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت لە شەودا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بە نزیکەی (1-2) پلە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ هه‌ینی .
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ئاراسته‌ی با به‌ره‌و باكوری خۆرهه‌ڵات ده‌بێت و خێراییه‌كه‌شی له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراوی شاره‌كانی به‌مشێوه‌ی خواره‌وه دیاری كرد:-
هەولێر: 11 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 9 پلەى سیلیزى
دهۆک: 9 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 13 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 10 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 10 پلەى سیلیزى
سۆران: 5 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 15 پلەى سیلیزى
وەڵام بدەوه